كورته فیلمی گه‌لاوێژ كه له نووسین و ده‌رهێنانی جه‌ماڵ پووركه‌ریمه‌و نزیك به دوو مانگ كاری له سه‌ر كراوه‌و هاتۆته به‌رهه‌م باس له كچه شه‌هیدێك ده‌كا كه كاتێ پێ ده‌گا و ته‌مه‌نی ده‌بێته 18 سالاَنه چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته شان و ڕێگه‌ی بابی درێژه پێ ده‌دا له ناو ئه‌ڵبوومی شه‌هیدانی دێموكرات دا له وێنه‌ی باوكی ده‌گه‌ڕێ و بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدان هاوڕێ له‌گه‌ڵ 24 كچی دیكه هه‌ركام وه‌ك رێزلێنان لقێك گوڵ له سه‌ر گۆڕی شه‌هیدان داده‌نێن و دواتر ئه‌م پرسیاره‌ی له لا دروست ده‌بێ كه كێ ناوی ناوه گه‌لاوێژ و دایكی بۆی ده‌گێڕێته‌وه كه ئه‌و شه‌وه‌ی كاتێ ئه‌و له دایك بووه هاوكات بابی وه‌سیه‌تی كردوه ناوی بنێن گه‌لاوێژ چونكه ئه‌و شه‌وه شه‌وی 25ی گه‌لاوێژ بووه و هه‌مان شه‌و بابیشی شه‌هید بووه و …
له ماوه‌ی نزیك به دوو مانگ له‌مه‌و پێشه‌وه كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندان و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له هه‌نگاوێكی نوێ دا‌و به مه‌به‌ستی بڕه‌ودان به كاری فیلم و سینه‌ما یه‌كه‌م كورته فیلمیان به ناوی گه‌لاوێژ هێنایه به‌رهه‌م و به مه‌به‌ستی رێزگرتن له رۆژی 25ی گه‌لاوێژ ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان و پارتی دێموكراتی كوردستان له رۆژی 16ی ئاب كه به‌رامبه‌ره به 25ی گه‌لاوێژ له یه‌كێك له ساڵۆنه‌كانی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان و به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رو كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات و بنه‌ماڵه‌كانیان له جێژنی 25ی گه‌لاوێژو 64 ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموكرات دا نیشان دراو له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێكراو به هۆی تراژێدیا بوونی سیناریۆی فیلمه‌كه فه‌زایه‌كی ته‌واو ماته‌مینی و خه‌ماوی باڵی به سه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌دا كشا بۆ زیاتر باس كردن له چۆنیه‌تی به‌رهه‌م هێنان و سیناریۆ و ده‌رهێنانی ئه‌م فیلمه ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ به‌شێك له ستافی ئه‌م كورته فیلمه پێك هێناوه.
سه‌ره‌تای پرسیاره‌كانمان له هه‌ڵمه‌ت حه‌سه‌نی ئازه‌ر پوور ئاماده‌كاری ئه‌م كورته فیلمه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین
كاك هه‌ڵمه‌ت بفه‌رموو كه بیرۆكه‌ی ئه‌م كورته فیلمه له كوێ ڕا سه‌ری هه‌ڵدا؟ هه‌ڵمه‌ت: له ڕأستیدا به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی ئه‌م كورته فیلمه، پێم باشه باس له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بیرۆكه‌یه بكه‌م كه پێویسته له ناو حیزبی دێموكرات دا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م توانا باشانه‌ی كه‌كۆبۆته‌وه فیلم و كورته فیلم به‌رهه‌م بێ، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه پێشنیارم به جه‌ماڵ پوور كه‌ریم و سه‌عیدی باخته دا كه له هه‌وڵی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ر یان گرووپێكی فیلم سازی دا ببین كه ئه‌وانیش به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازیان لێ كرد‌و بڕیارمان دا كه وه‌ك گرووپێكی فیلم سازی ده‌ست به كار بكه‌ین كه یه‌كه‌م به‌رهه‌ممان كورته فیلمی گه‌لاوێژ بوو. له بنه‌ڕه‌ت دا وه‌ك خۆم پێشنیارم كرد كه بۆ بۆنه‌و موناسباتی حیزبی فیلممان هه‌بێ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه جه‌ماڵ پووركه‌ریم مانگ و نیوێك به‌ر له رۆژی 25ی گه‌لاوێژ ده‌ستی كرد به نووسینی سیناریۆی گه‌لاوێژ.
پ: كاره‌كان زیاتر له ئه‌ستۆی چ كه‌سانێك بوون؟
هه‌ڵمه‌ت: كاره‌كانمان زیاتر به شێوه‌ی گرووپی بردۆته پێش و هه‌موو ستاف قایم له پشت یه‌ك ڕاوه‌ستاوین و كاره سه‌ره‌كیه‌كانیش له ئه‌ستۆی ئه‌م خۆشه‌ویستانه بووه: كاری سیناریۆ و ده‌رهێنانی له لایه‌ن جه‌ماڵی پووركه‌ریم، مونتاژی له لایه‌ن سه‌عیدی باخته، كاری ئاماده كردن‌و وێنه‌گرتن له ئه‌ستۆی خۆم بووه‌و ڕووناكی هه‌ژار ته‌وه‌سوولی بۆی كردوه، ده‌نگ هه‌ڵگر حه‌ته‌م ڕه‌سووڵپوور بووه‌و شلێر ده‌روێشی وه‌ك مونشی سه‌حنه و فه‌تاح كاویان ئه‌ركی وه‌رگێرانی ژێرنووسه‌كانی به زمانی ئینگلیسی له ئه‌ستۆ بووه، شانازی مامه‌ندی كاری گریمی كردوه‌و ده‌وره سه‌ره‌كیه‌كانیش ساوێن ڕه‌سووڵپوور(گه‌لاوێژ)، عایشێ مه‌حموودی (پرشنگ- پیر)، شه‌هێن حوسێنی(پرشنگ – گه‌نج) و زاهیر ڕه‌سووڵپوور (ڕزگار) بوون.
پ: پێت وایه ئه‌م فیلمه تا چه‌ند توانیویه‌تی دڵی بینه‌ران ڕازی بكا‌و بۆ خۆت تا چه‌ند لێی ڕازیت؟
هه‌ڵمه‌ت: به ڕای من وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو له ناو حیزبی دێموكرات دا كارێكی باش بووه‌و به‌ش به حاڵی خۆم نه‌ك وه‌ك ئاماده‌كاری فیلمه‌كه به‌ڵكوو وه‌ك بینه‌رێك لێی ڕازی بووم و پێشم وایه كه توانی له سه‌ر بینه‌رانیش گاریگه‌ری دا بنێ، به‌لاَم نه‌بوونی ئیمكانات و كه‌میی كه‌ره‌سته‌ی كار یه‌كێكه له گرفته سه‌ره‌كیه‌كانی ئێمه كه سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی توانیومانه كارێكی تا ڕاده‌یه‌ك له حه‌ددی گونجاو‌دا نمایش بده‌ین و هیوادارین بتوانین توانا‌و به‌هره شاراوه‌كان بدۆزینه‌وه‌و كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرین.
پ: كاك هه‌ڵمه‌ت جه‌نابت وه‌ك كامیرامانیش له‌م فیلمه‌دا به‌شداریت كردووه، به كێ ده‌ڵێن كامیرامانی سه‌ركه‌وتوو؟
هه‌ڵمه‌ت: من وه‌ك فیلم هه‌ڵگری ئه‌م كاره كه یه‌كه‌م ئه‌زموونی كاركردنم له بواری فیلم دا بوو، هه‌ستم به‌وه كرد كه وێنه‌گرتنی فیلم له‌گه‌ڵ سلاید یان ڕێوڕه‌سم جیاوازی زۆره‌و ته‌نانه‌ت له بواری كادره‌وه له كاری فیلم و سینه‌مادا، ئه‌وه ده‌رهێنه‌ره كه كادر یان نه‌مای دوربین دیاری ده‌كا، هه‌ر بۆیه كامیرامانی سه‌ركه‌وتوو ئه‌و كه‌سه‌یه كه بتوانێ ئه‌و شاته‌ی كه ده‌رهێنه‌ر پێی ده‌ڵێ و ئه‌و زاویه‌ی كه بۆی دیاری ده‌كرێ به جوانی ته‌سویری بكا.
هه‌ژار ته‌وه‌سولی كه له‌م فیلمه‌دا كاری ڕووناكی له ئه‌ستۆیه سه‌باره‌ت به گرنگی ڕووناكی له‌م فیلمه‌دا ده‌ڵێ: بوونی نوورێكی باش و خوڵقاندنی جه‌وێكی سازگار له‌گه‌ڵ زه‌مان و شوێنی فیلمه‌كه له ڕێگه‌ی نوور په‌ردازیه‌وه كارێكی گرنگه‌و پێویسته ڕووناكی ده‌وری خۆی بنوێنێ و شه‌و وه‌ك شه‌و و رۆژ وه‌ك خۆی نیشان بدا، كه به ڕای خۆم له‌م به‌رهه‌مه‌دا توانرا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له رووناكی فه‌زایه‌كی ئیده‌ئاڵ به تایبه‌تی بۆ سكانسه‌كانی شه‌و دروست بكرێ.
سه‌عید باخته كه ئه‌ركی مونتاژی ئه‌م فیلمه‌ی له ئه‌ستۆ بووه سه‌باره‌ت به شێوه‌ی كاره‌كه‌ی ئاوا بۆ گۆڤاره‌كه‌مان هاته ئاخاوتن
سه‌عید باخته: مونتاژی كاری فیلم و بڕینی سكانس و پلانه‌كانی فیلم و یه‌ك خستنه‌وه‌یان پاش ته‌دوینی كاره‌كه كه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌وه كراوه پێویستی به ورده‌كاریه‌كی زۆره و له ئه‌ساس دا مونتاژ زۆر جار هه‌ڵه‌ی ئه‌كته‌رو ته‌نانه‌ت ده‌رهێنه‌ریش داده‌پۆشێ به‌لاَم ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر له ته‌نیشت مۆنتێر نه‌بێ ئه‌وه كاره‌كه ناتوانێ ئه‌وه بێ كه ده‌رهێنه‌ر ده‌یهه‌وێ، به‌لاَم به ڕای خۆم له‌م كاره‌دا توانرا به دانانی كۆمه‌ڵێك ئێفێكتی ده‌نگ و ئامبیانسی ده‌ورووبه‌ری ناو فیلمه‌كه فه‌زایه‌كی لادێیی، فه‌زایه‌كی شه‌ڕ و فه‌زایه‌كی ماته‌مینی دروست بكرێ، بۆیه منیش به‌ش به‌حاڵی خۆم، كاره‌كه‌م به سه‌ركه‌وتوو زانیوه.
ساوێن ڕه‌سووڵپوور(گه‌لاوێژ) كه ده‌وری سه‌ره‌كی ئه‌م فیلمه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌ر گێڕاوه له باره‌ی ئه‌م كورته فیلمه‌وه ده‌ڵێ:
كاركردن له فیلم دا بۆ من وه‌ك یه‌كه‌م كار، خۆشحاڵێكی زۆری به دواوه بوو به تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی پێشوازی جه‌ماوه‌رم بینی، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه به كاره‌كه‌م دڵگه‌رمتر بووم. به‌م فیلمه ئه‌و ئاواته‌م هاته دی كه حه‌زم ده‌كرد به شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌م بكه‌م و رۆحی شه‌هیدان به تایبه‌تی باوكی شه‌هیدمی پێ شاد بكه‌م . له كاتی بلاَو بوونه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌دا ته‌واوی له‌شم مچوڕكی پێدا ده‌هات و له‌گه‌ڵ گریانی خه‌ڵكه‌كه كوڵی گریان گرتبوومی، هه‌ر بۆیه تا ئه‌و كاته‌ی له توانام دا بێ حه‌ز ده‌كه‌م له خزمه‌ت به سینه‌مای كوردی نه‌وه‌ستم، حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ك ئه‌كته‌ر له فیلمی دیكه‌ش دا وه‌ك رۆڵم هه‌بێ، به تایبه‌تی فیلمێك كه باس له نه‌هامه‌تی و ژانه‌كانی گه‌له‌كه‌م بكات.
دوا ویستگه‌ی دیداره‌كه‌مان له خزمه‌ت جه‌ماڵ پووركه‌ریم ده‌رهێنه‌رو سیناریستی ئه‌م كورته فیلمه دایه.
كاك جه‌ماڵ هۆكارو هانده‌رت بۆ نووسینی ئه‌م كورته فیلمه چ بووه؟
له ناو تاكی كورددا زۆر جار هه‌ست به ژانێك ده‌كرێ و تاكی كوردیش حه‌زی لێیه ئه‌م زام و ناڕه‌حه‌تیانه و ئه‌و هه‌موو مه‌ینه‌تیانه‌ی به سه‌ری هاتووه خه‌ڵكانی دیكه‌شی لێ ئاگادار بكاته‌وه، بۆیه ئه‌منیش وه‌ك كوردێكی رۆژهه‌لاَت كه بێ به‌ش نه‌بووم له زه‌برو زه‌نگ و له چه‌وسانه‌وه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان، له‌مێژه هه‌ستم به‌وه كردوه كه ده‌بێ كارێك بكه‌م و سیناریۆیه‌ك بنووسم كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زامه‌كانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌می پێوه دیار بێ، له مێژه بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كارێك بكه‌م كه كوردی هه‌ر چوار پارچه لێی تێ بگا، ئه‌وه‌ش ته‌نیا كاری فیلم و سینه‌مایه كه ده‌توانێ باكوور، باشوور، رۆژهه‌لاَت و رۆژئاوا لێك نزیك بكاته‌وه.
پ : ستایلی ئه‌م كاره زیاتر له سه‌ر چ شێوازێكه؟
جه‌ماڵ پووركه‌ریم: هه‌وڵ دراوه له‌م كاره‌دا ستایلێكی تایبه‌ت پێڕٍه‌و نه‌كرێ خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه كه ڕه‌وایه‌تێك بده‌یته ده‌ست بینه‌رو بیبه‌یته دنیایه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئه‌و دنیایه‌ی تۆ بۆت وێنا كردووه و نه‌ی دیوه دنیایه‌كی تازه‌ی بێته به‌رچاو، هیچ كات بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه بزانم ئه‌وه به‌ره‌و چ ستایلێكم ده‌باو هه‌میشه له‌و فكره دابووم كه ئایا ده‌توانم ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی ئه‌من مه‌ددی نه‌زه‌رمه‌پێی بگه‌م یان نا
پ : به ڕای تۆ دنیای سینه‌ماو سیاسه‌ت پێوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه و به گشتی سینه‌ما چۆن پێناسه ده‌كه‌ی؟
جه‌ماڵ پووركه‌ریم: دنیای سینه‌ماو سیاسه‌ت لێك دوور نین، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده سیاسیه‌كانی ئێمه به‌ڕاستی له سسینه‌ما بگه‌ن، ئه‌و كات ده‌زانن كه سینه‌ما باشترین ئامرازه بۆ سیاسه‌ت كردن، (گۆدار) سینه‌ما ئاوا پێناسه ده‌كاو ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌عریفه‌ی ئه‌و له سینه‌ما دروست بێ كه ده‌ڵێ: ( سینه‌ما وه‌ك ئه‌سڵه‌حه‌یه‌ك وایه كه له هه‌ر چركه‌یه‌ك دا 24 گولله‌ی لێ ده‌رده‌چێ، ئه‌وه ئێمه ئه‌م ڕێڕه‌وه‌مان گرتۆته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان و له هه‌ر چركه‌دا (24) گولله‌یان به‌رامبه‌ر ده‌ته‌قێنین به‌لاَم ده‌بێ سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ئێمه ئاگادار بن كه پشتی سینه‌مایه‌ك بگرن كه ده‌رهێنه‌رو سیناریسته‌كانیان خه‌ریكی ئه‌وه نه‌بن كه به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌كه‌یان ئه‌م گوللانه ده‌ربكه‌ن، بۆیه ده‌بێ كورد هه‌میشه بیر له‌وه بكاته‌وه و یارمه‌تی ئه‌م سینه‌ماكارانه بدا كه به دژی دوژمنانی گه‌له‌كه‌یان ڕاوه‌ستاوه‌ن جا بۆیه ئه‌گه‌ر بزانین به باشی كه‌ڵك له سینه‌ما وه‌رگرین ئه‌وه براوه‌ین و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه كه‌ڵكی لێ وه‌رگرین ئه‌وه دۆڕاوی دنیای ئه‌مڕۆی سیاسه‌تیشین.
پ : هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆت بۆ كورته فیلمی گه‌لاوێژ چۆن بوو؟
ئه‌وه ئه‌من نیم كه بڕیار ده‌ده‌م له سه‌ر باشی یان خراپی فیلمه‌كه، به‌ڵكوو ئه‌وه بینه‌ره كه نه‌زه‌ر ده‌دا، چونكه فیلمێك كه بلاَو كرایه‌وه تازه ده‌رهێنه‌ر خاوه‌نی نییه، به‌ڵكوو تازه به‌رهه‌می خه‌ڵكه‌و خه‌ڵك ده‌توانێ قسه‌ی له سه‌ر بكا، ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێ، چاوی لێ بكا‌و دڵی پێی خۆش بێ و یان ڕقی لێی هه‌ستێ و ڕه‌فزی كاته‌وه به‌لاَم ئه‌گه‌ر وه‌ك ده‌رهێنه‌ری كاره‌كه تا ڕاده‌یه‌ك لێی ڕازی نه‌بایه‌م هه‌رگیز نه‌مده‌هێشت بلاَو بێته‌وه‌و كه‌س چاوی پێی بكه‌وێ.
پ : دوا قسه‌ت چیه؟
له دوا وته‌م دا پێم خۆشه ده‌ست خۆشی و ماندوو نه‌بوونی به سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بڵێم كه له به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م فیلمه‌دا یارمه‌تیده‌رمان بوون، هیوا خوازم سینه‌مای كوردی رۆژبه‌ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندن دابێ و ببێته پێناسه‌یه‌كی به‌كه‌ڵك بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، هه‌روه‌ها سپاس بۆ ئێوه‌ش كه ئه‌م دیداره‌تان له‌گه‌ڵ پێك هێناین
====
بە مەبەستی بڕەودان بە کاری فیلم و سینەماو ناساندنی بەشێک لە خەباتی گەلەکەمان کۆمەلێک لە هونەرمەندان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەنگاوێکی نوێ‌دا کورتە فیلمی گەلاوێژیان بەرهەم هێنا.
چیرۆکی کورتە فیلمی گەلاوێژ باس لە کچە شەهیدێک دەکا کەلە شەوی25 گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دایک دەبێ و باوکی هەمان شەوشەهید دەبێ و کچەکە دوای ئەوەی تەمەنی دەچێتە سەرێ چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتەشان و درێژە بەرێگای باوکی دەدا.
بەشێک لە فیلمەکە بە شێوەی فلاش بەگ دەگێردرێتەوە .
ستافی کاریی ئەم کورتە فیلمە بریتین لە .
سیناریۆ وەدەرهێنانی: جەماڵ پوورکەریم
کامێرا: هەڵمەت ئازەرپوور
ی. کامێرا : هەژار تەوەسولی
مۆنتاژ : سەعید باختە
دەنگ هەڵگڕ: هەڵمەت ئازەرپوور_ حەتەم رەسوڵپوور
هۆنراوەی : ئاسۆ خەبات
دەوری سەرەکیەکانی ئەم فیلمە ساوێن رەسوڵپوور (گەلاوێژ)
ئایشێ مەحموودی (پرشەنگ –پیر)
شەهێن حوسێنی ( پرشەنگ – گەنج)
زاهیر رەسوڵپوور ( رزگار)