ئەگەری هاتنە ئاران شەڕ لە نێوان ئیران و عەرەبستان لە ڕێ و رەسمی حەجی ئەمساڵدا هەیە

0
889

رۆژی کورد: هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی کێشەی نێوان ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عەڕەبستانی سعوودی، ئەندامانی کۆمیسیۆنە جۆراوجۆرەکانی مەجلیسی ئیسلامیی ڕژیمی ئێران باس لە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێکی سیاسی لە ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ لە عەرەبستاندا دەکەن.

بڕیارە ئەو خۆپیشاندانە سیاسییە لەژێر ناوی “برائت از مشرکین” (خۆپاک کردنەوە لەو کەسانەی کە هاوتا بۆ خودا دادەنێن)،  لەلایەن حاجییەکانی سەربە ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەکاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی حەجی سالی ٩٥دا بەڕێوە بچێت.

نادر سوودانی، نوینەری مەجلیسی ئیسلامیی ڕژیم لە ئەهواز، بە هەواڵدەریی “میهر”ی ڕاگەیاندووە: ” زۆر ئەستەمە دەسەڵاتدارانی عەرەبستان بتوانن لە ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵدا کە حاجییە ئێرانییەکان تیایدا بەشدار بن بەر بە کێشە و ئاڵۆزی بگرن و کێشەی لێ نەکەوێتەوە”.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی حەج و زیارەتی مەجلیسی ئیسلامیی ڕژیم ئاماژەی بە پێکهینانی کۆمێتەیەک لەژێر ناوی “کۆمیتەی بەڕێوەبەری”دا کردووەو گووتوویەتی: “بە بۆچوونی من دەبێ کۆماری ئیسلامی لە پێشەوەی ئەو بابەتەدا بێت کە بتوانێ حەج لە دەستی گڵاوی ئالی سعوود دەربێنێ”.

هاوکات سەید باقر حوسینی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی مەجلیسی رژیمی ئیسلامیی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ تەسنیم ڕایگەیاندووە: “خێڵی ئالی سعوود داخوازیی بە هێنانە گۆڕێی داخوازیی بێ بنەما لە هەوڵدان رێگری لە بەرێوەچوونی خۆپیشاندانی سیاسیی حاجییە ئێرانییەکان لە مەڕاسمی حەجی ئەمساڵدا بکەن”.

ئەو ئەندامەی مەجلیسی ئیسلامیی رژیم گوتووشیەتی: “خێڵی ئالی سەعوود ترسی ئەوەیان هەیە کە ئەو خۆپیشاندانە بچێتە خانەی دژبەرایەتیی خۆیانەوە، چونکە کردەوەکانی ماوەی رابردووی ئاڵی سەعوود لە کوشتنی خەڵکی یەمەن و لەسێدارەدانی )نمر فەزا) گەیشتۆتە ئاستێک کە بچووکترین هەڵوێست دەبێتە تۆفانێک بەدژی دەسەڵاتدارانی عەرەبستان”.

هەلویستی توندی لێپرسراوانی رژیمی ئیسلامیی ئێران بە دژی عەرەبستان دوابەدوای پەسندکرانی ٥ ماددەی دژبە حیزبوڵلای وبنان و رژیمی تارانە کە تیایدا بە تیرۆریزم و دەستێوەردان لە کاروباری ولاتانی ناوچەدا لەقەڵەم دران.

بە سەرنجدان بە لێدوانی لێپرسراوانی رژیمی ئیسلامیی ئێران، پێدەچێ خۆپیشاندانێکی سیاسی لەلایەن حاجییەکانی سەربە رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە کاتی حەجی ئەمساڵدا بێتە ئاراوەو عەرەبستانی سەعوودیش کۆمەڵیک پێش مەرج و رێوشوینی تایبەتیی لەمەڕ بەشداریی حاجییە ئێرانییەکان گرتۆتە بەر.

ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی (١٩٨٧.ز) لەکاتێ بەرێوەچوونی رێوڕەسمەکانی حەجدا، حاجییەکانی سەربە رژیمی تاران خۆپیشاندانێکیان بەرێوەبرد، کە شەڕ و گرژییەکی گەورەی لێکەوتووەو بەو هۆیەوە ٨٥ کەس لە پۆلیسی عەرەبستان و ٢٧٥ حاجیی سەربە رژیم بە کوشت چوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.