ئەگەری شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسراییل تا دێ زیاتر دەبێ

0
789

ماڵپەڕی ئیسراییل ڕایزینگ لە بابەتێک لە ژێر ناونیشانی “شەڕ لە رێگا دایە، ئیسراییل سیستەمی بەرگریی هەوایی زۆرتری بۆ باکووری وڵات ڕاگواستووە” باس لە ئەگەری شەڕ لە نێوان ئیسراییل و ئێران دەکات،
ڕۆژی کورد: ئەو ماڵپەڕە نووسیویەتی، یەکەم شەڕ لە نێوان ئیسراییل و ئێران دەستی پێکردووە، بۆیەش پێویستە ئورشەلیم (مەبەست پێتەختی ئیسراییلە) سیستەمی بەرگریی زۆرتر ببا بۆ سنوورەکان و کارقایمیی خۆی بکات.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، پێشبینی دەکرێ شەڕێک بەم زوانە لە نێوان، ئیسراییل لەلایەک و حیزبووڵا و ئیران و سووریە لە لایەکی ترەوە بێتە ئاراوە.

ئەو هێرش و هەڕەشانە لە ڕۆژی شەممەوە دەستی پێکردووە. ئیسراییل فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی ئێرانی لە خاکی خۆی بەرداوە. ئەو پەهبادە ئێرانیەی کە ئیسراییل بەریداوەتەوە، کۆپیی پەهبادی ئەمریکایە.
ئێران، ساڵی 2011 لە ڕۆژهەڵاتی ئێران، ئەو پەهبادە ئەمریکاییەی بەردابۆوە.

ئیسراییل ڕایگەیاند، بە ئانقەست ئیزنیان داوە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئێرانیەکە بێتە ناو خاکەکەیان تا بەو شێوەیە بیسەلمێنن کە ئێران سەروەریی وڵاتان پێشێل دەکا و سنووردەکان دەبەزێنێ.

ناتانیاهوو جارێکی تر باسی لە بوونی ئێران لە سووریە کردەوە و گوتی من زۆر جاران هۆشداریم لەوبارەوە داوە.

ناتانیاهوو گوتیشی، ئێران دەیهەوێ سەروەریی خاکی سووریە بۆ هێرش بۆسەر ئیسراییل بەکار بێنێ و ئیسراییل لە ناو ببات.

ناتانیاهوو بە ئاماژە بە چوونی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بۆ ئیسراییل لە ڕۆژی ڕابردوودا گوتی، ئەوە سەلمێنەری ئەوەیە کە بانگەشەکانی ئێم سەداسەد لە جێی خۆیدا بوو.

ناتانیاهوو گوتیشی، ئیسراییل، ئێران و دەسەڵاتی سووریە وەک بەرپرسیاری ئەو توندوتیژیەی هاتووەتە ئاراوە، دەزانێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل جەختیشی کردەوە کە ئەوان، درێژە بە هەر کارێکی حەوجێو پێویست بۆ پاراستنی تەناهی و ئاسایشی خۆیان دەدەن.

بەدوای ئەوەدا، ڕۆژی یەکشەممە، فڕۆکەکانی ئیسراییل هێرشیان کردە سەر سووریە لە نزیک دیمەشقی پێتەخت.

ئیسراییل دەڵێ، بنکەیەکی هەوایی ئێرانی لە سووریە بۆمباران کردووە کە شوێنی نیشتن و هەستانەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئێرانیەکانە.

ئیسراییل کاتز، ئەندامی کابینەی دەوڵەتی ناتانیاهووش ڕایگەیاندووە، وانەیەک فێری ئێران دەکەن کە تا هەیە لە یادی نەچێتەوە.

بەددوای ئەوەدا ئەمریکا، چرای سەوزی بۆ هێرشی زیاتر بۆ سەر ئێران لە سوریە هەڵکرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بە هێرشی ڕۆژی شەممە 10ی فێوریە بەرانبەر بە 21ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاویی ئیسراییل بۆ سەر سوریە، گوتی “بوونی ئێران و هێرشانەی بۆ سەر ئیسراییل، هەڕەشەیەکە بۆ خەڵکانی ناوچەکە” و بەوپێیە ڕایگەیاند “ئەمریکا بە توندی پشتگیر لەو هێرشانەی ئیسراییل دەکا”.

ئیسراییل ڕایگەیاندبوو کە هێرشەکانی ڕۆژی شەممەی ئیسراییل بۆ سەر سووریە، بۆ سەر چەند بنکەیەکی ئێران لەو وڵاتە بووە.

ئیسراییل دەڵێ ئەو بنکانە کە لە نزیکەی دیمەشقن، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئێرانیەکانی لێ دەنیشنەوە و هەڵدەفڕن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.