ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونال سوسیالیست بە ڕەسمی راگەیەندرا

0
623

له‌ دوایین کۆبوونه‌وه‌ی ئەنترناسیونال سوسیالیست‌دا که‌ له‌ وڵاتی ئانگۆلا به‌ڕێوه‌چوو، ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونال سوسیالیست بە ڕەسمی راگەیەندرا.
بە بەشداریی نوینەری حیزبی دێموکراتی کوردستان، شورای ئەنترناسیونال سوسیالیست دەورێکی دیکە لە کۆبوونەوەکانی خۆی، ئەمجارە لە شاری لوئاندای پێتەختی ئانگۆلا لە باشووری رۆژئاوای ئەفریقا بەڕێوە برد.
ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ پێشنیوەڕۆی رۆژی هه‌ینی، ٦ ی سه‌رماوه‌ز ( ٢٧ی نۆڤامبری ٢٠١٥) بە بەشداریی بەشی زۆری ئەندامانی ئەسڵی، جێگرا‌ن‌و راوێژکارانی شورا دەستی بە کارەکانی کردو تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه‌.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە بەشداریی کاک مەولوود سوارە، ئەندامی رێبەری‌و نوێنەری حیزب لە رێکخراوی ئەنترناسیوناڵ سوسیالیست بەڕێوە چوو، ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی پێشووی شورادا بڕیاری لە سەر درابوو، بە ڕەسمی راگەیەندرا.

 سایتی ئەنترناسیونال سوسیالیست 

kdpssssss

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت