ئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی سۆران کوژرا

0
1685

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، پەیمان مورادی ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی سۆران کوژراوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە تەرمەکەی دوای دوو ڕۆژ لە دەرەوەی شار سۆران دوزاوەتەوە.

تەرمی پەیمان مورادی،  ئێستا بۆ پشکنینی پزشکیی لە هەولێر ڕاگیراوە.

تا ئێستا هۆکاری کوژرانی ئەو ئەندامەی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناڕوونە و دەگوترێ هیچ کێشەیەکی تاکەکەسی و تایبەتیی لەگەڵ کەس نەبووە.

بەپێی تیرۆرەکانی دژبەرانی ڕژیم لە کوردستانی باشوور، پێدەچێ مەرگی پەیمان مورادیش هەوڵێکی تیرۆریستی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سڕینەوەی چالاکانی سیاسی و دژبەرانی بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت