ئەندامێكی حزبی دیموكرات لە پاریس درایە بەر چەقۆ

0
249

author_image

K24 – ھەولێر

لەلایەن ژمارەیەك كەسی نەناسراو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ھێرشكرایە سەر جەمال پوور کەریم، ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)، ھاوسەرەكەشی ئێران تۆمەتبار دەكات.

ھاوسەری جەمال پور کەریم، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، كە بە چەقۆ ھێرشكراوەتە سەر ھاوسەرەكەی و برینداركراوە، ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە.

كەسێكی نزیك لە جەمال پوور بە كوردستان24 گوت: “ئەو كەسانەی ھێرشیان كردووەتە سەر جەمال شەش كەس بوونە و لەكاتی لێدانی بە مۆبایل وێنەیان گرتووە و بە زمانی فارسی لێیان پرسیووە تۆ جەمالی كوڕی كەریم؟”

گوتیشی: “سێ لەو كەسانە لەلایەن پۆلیسی پاریس دەستگیركراون”.

ھەرچەندە تائێستا پۆلیسی فەرەنسا ناسنامەی ھێرشكەرەكانی سەر ئەو ئەندامەی حزبی دیموكراتی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام شلێر دەروێشی رایدەگەیەنێت كە ئەو كەسانەی ھێرشیان كردووەتە سەر ھاوسەرەكەی سەر بە كۆماری ئیسلامی ئێرانن.

ھ.م

kurdistan 24

 

ئەندامێكی حزبی دیموكراتی كوردستان لە پاریس درایە بەر چەقۆ، وێنەكەی ببینە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.