ئەمریکا چەندین میلیارد دۆلار بۆ نوێژەنکردنی پایەگاکانی لە خۆرهەڵاتی ناڤین تەرخان دەکات

0
1203

ڕۆژی کورد: ئەیالەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕەپارەی ٣٤ ملیۆن دۆلار بۆ نوێژەن کردنەوەی پایەگا سەربازییەکانی خۆی تەرخان کردووە، ئەو پایەگایانە لە شوێنگەلی ناڕوون لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەڵکەوتوون و دامەزراون.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژی هەینی ١ی گوڵانی ١٣٩٦ی هەتاوی لەلایەن ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا بڵاو بۆتەوە، ئەو نوێژەن کردنەوە لەلایەن تیپی هەوایی ٣٨٦ی ئەمریکا کە بۆ شوێنەکان ڕەوانە کراون ئەنجام دەدرێ.

ئەو تیپە هەواییانە لە ناو هێزەکانی ئەمریکا بە ناوگەلی “ڕاک، ستار و ستریپ” ناسراون.

دەگوترێ ئەو تیپە تایبەتە باندی فڕۆکەکان نوێژەن دەکەنەوە و شوێن بۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جۆری Q_9 ساز دەکەن.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لەو راگەیێندراوەدا ڕایگەیاندووە: “بەو ڕادەیە کە ئەرک و پێ ئەسپێدردراوییەکان کەم یان زێدە ببن، بەو پێیە کەڵک لە دەرفەتەکانی خۆمان لە بەڕێوەبردنی عەمەلیاتەکان وەردەگرین”.

هێزی هەوایی ئەمریکا هەروەها هێشتی ئەلکترۆنیکیی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی خۆی لەو پایەگایانەوە ئەنجام دەدات. هەڵبەی فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا، هەبوونی هەرجۆرە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان نوێژەن کردنەوە و مانەوەی درێژخایەنیان لە ناوچەکە، ڕەت دەکەنەوە.

جیم ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و سەرۆکی ستادی هاوبەشی ئەرتەش، ژنیرال جۆزێف، گوتوویانە کە هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا، لەوانەیە بۆ ماوەی چەندین ساڵان لە عێراق بمێننەوە و ئەو مانەوەیە دوای لەناوچوونی داعش ـیش هەر بەردەوام دەبێت.

ساڵانە ٦٠٠ میلیارد دۆلار، تێچووی ئەرتەشی ئەمریکایە بەڵام ترامپ بەڵێنی داوە تا زێدەبوونیکی بەرچاو لە بودجەی پێنتاگۆن ڕوو بدات کە ئەوەش دەکرێتە تێچووی سازکردنی گەورەترین ئەرتەش لە مێژووی ئەمریکادا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت