ئەمریکا دەستی بەسەر چەک و چۆڵی ئێران داگرت

0
675
هەوالنێری عەرەبستان لە زاری وەزارتی دەرەوی ئەمریکا نووسی: کەشتێکی ئێرانی کە دیهەویست چەکو چۆڵ بۆ یەمەن بەرێت لە دوورگەی عەدەن دەستی بەسەرد اگیراوە.
هەرچەند هەواڵنێرییەکانی عەرەبستان ئەو هەواڵەیان بلاو کردۆتەوە بەڵام تا ئێستا وەزارەتی ئەمریکا پشت ڕاستی نەکردۆتەوە.
هەوالنێری رسمی عەرەبستان( SPA)، لە زاری جان کێری، وەزیری دەرەوی ئەمریکا راگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی بەسەر  بارێکی زۆری چەک و چۆڵی ئیران کە بۆ یەمن دەچوو. 
جان ێری لە میانەی دانیشتن لەگەڵ نوێنەرەکانی کۆنگرە دا گوتی: ” ئیمە دەستمان بەسەر چەک و چۆڵێکدا گرتووە کە لە ئێران بە رەو یەمەن دەڕۆیشت، ئەوە دەیسەلمێنێت کە ئێران ئێستاش دەستی لە هاوکاری و پشتگیری ئەو گروپانەی ناو یەمەن هەڵنەگرتووە.
شایانی باسە کە تا  ئێستا وەزارتی دەرەوی ئەمریکا نە ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە و نە ڕەدی کردۆتەوە.
شایانی ئاماژەیە کە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەتی یەمەن، ئێران بە دەست تێوەردان لە کار و باری ناوخۆیی وڵاتەکانیان تاوانبار دەکەن و دەڵێن ئێران لە ڕێگای پشتگیری و یارمەتی ماددی و مەعنەوی گرووپە تووندئاژۆ و شیعەکانی ناو ئەو وڵاتانە، گرژی و ئاڵۆزی دەخاتە ناو وڵاتەکانیانەوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.