ئەمریکا بژاردەی سەربازیی لە سووریا تاووتوێ دەکات

0
1067

ڕۆژی کورد: هێرشی کیمیایی بۆ سەر خانشیخۆنی پارێزگای ئیدلیب، ناڕەزایەتیی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە و دەگوترێ ئەمریکا سەرقاڵی تاووتوێ کردنی بژاردەی سەربازی بە دژی سووریە و ڕژیمی ئەسەد ـە.

ئاڤیگدۆر لیبرمەن، وەزیری دەرەوەی ئیسراییلیش ڕایگەیاندووە، ئەوان زانیاریی تەواویان لەبەر دەستە کە ئەو هێرشە کیمیاییە لە لایەن خودی ئەسەدەوە، فەرمانی دەرکراوە.

لە هەمان کاتدا ڕێک تەیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باس لەوە دەکات کە دەبێ کێشەی سووریە لە ڕێگەی چارەسەری سەربازییەوە، چارەسەر بکرێت.

رێکس تەیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: “ئەسەد لە کیمیابارانکردنی سووریا بەرپرسیارە و دەکرێت دەست بۆ هێزی سەربازی ببەین لە سووریا”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها گوتیشی: “لەبارەی سووریا لەگەڵ چەند وڵاتێک لە پەیوەندی داین، ئێستا هیچ بڕیارێکی ئەمریکا لەبارەی سووریەوە نادرکێنین و ڕووسیەش دەبێت پێداچوونەوە لە پشتیوانیکردنی ئەسەد بکات”.

هەردوو سیناتۆری ئەمریکا، جان مەککین و لیندزی گراهامیش لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێکەوە ڕایانگەیاندووە “ئێمە هاوڕاین لەگەڵ سەرۆک ترامپ کە ئەسەد لەڕێگای بەکارهێنانی چەکی کیمیاییەوە، سنووری بەزاندووە”.
بەشێک لە چالاکانی سیاسی و شرۆڤەکارانی دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر ئەو بڕوایەن کە ڕژیمی ئێران کە پاڵپشتی سەرەکیی ڕژیمی بەشار ئەسەدە، هۆکاری سەرەقینەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت