ئەمریکا: ئێران موشەکێکی بالستیکی تری تاقی کردۆتەوە

0
1168
White House press Secretary Sean Spicer speaks during the daily White House briefing, Monday, Jan. 23, 2017, in the briefing room of the White House in Washington. (AP Photo/Pablo Martinez Monsivais)

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی موشەکێکی بالستیکیتری تاقی کردۆتەوە بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە جۆری موشکەکە نەدا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، شان سپایسێر، وتەبێژی کۆشکی سپی وێڕای باس کردن لەو هەواڵە گوتی: “ئێمە ئاگامان لە هاویشتن و تاقیکردنەوەی ئەو موشەکە لەلایەن ئێرانەوە هەیە و خەریکین بە تێروتەسەلی لە وردەکارییەکانی دەکۆڵینەوە”.

پێشتریش، بەرپرسێکیئەمریکایی کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، بە فاکس نیوزی ڕاگەیاندووە کە ڕۆژییەکشەممە، ئێران موشەکێکی بالستیکی تاقی کردۆتەوە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە ئەو کردەوەی ئێرانی بە پێشێلکاریی بڕیارنامەکانی شۆرای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قەڵەم داوە.

بە گوێرەی زانیاریی هەندێک بەرپرسی ئەمریکایی ئەو موشەکە، موشەکێکی مامناوەندمەودایە کە لە ٦٣٠ مایلیی شوێنی ڕەحەواخرانی، تەقیوەتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت