ئەرتەشی ئامریکا ئیزنی چوونەنێو زەریای خەزەریان وەرگرت

0
664

پارلمانی سەنایی قەزاقستان ڕێکەوتننامەیی وەدەست هاتوویی لەگەڵ ئامریکا لەمەڕ بەکارهێنانی کەناراوەکانی کوریک ئاق تاو لە زەریایی خەزەر بۆ گواستنەوەی کەل و پەلی سەربازیی ئامریکا بۆ ئەفغانستانی واژۆ کرد.

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، ئامریکاییەکان، بەهۆی مەترسیداربوونی ڕەوشی پاکستان ڕێگایی قەزاقستانیان هەڵبژارد.

ڕێکەوتننامەکە ۲۱ی سێپتامبری ۲۰۱۷ لە نیۆیۆرک واژۆ کرا، بەڵام وتووێژی ئامریکا و قەزاقستان بۆ کەڵک وەرگرتن لە کەناراوی ئاق تاو بۆ گواستنەوەیی کەل و پەلی سەربازی ئامریکا لەساڵی ۲۰۱۳ ئەنجامدرابوو.

ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیی نیزامی ئەستێرەکان و تیشکەکان، گرووپێک لە ناوە ئاوییەکانی ئامریکایی بە سەرپەرشتی ناویS.Trumuman و لەژێر چاوەدێری گرووپی نورفۆڵک و وێرجینیا، ڕێکەوتی ۱۱ی ئاپریل دەچنە تورکیە بۆ ئەوەی کە لەوێڕا بچنە نێوئاوەکانی مێدیتەرانەوە.

ئەمە یەکەم ئەرکی سەربازیی ناوی فڕۆکەهەڵگرە دوای ۱۰مانگ لە چەسپاندنی ڕێکەوتننامەکە.

هەرلەگەڵ ناوی هەواپەیماهەڵگر، گرووپێکی دیکە لە ناوەکانی ئامریکایی وەک نۆرماندیUSS کە هەڵگری موشەکی کرووزە و ناوی ئارلییە برەیک، USS Forrest Sherman, USS Bulkeley, USS Farragut بەشدارن. هەروەتر ناوەکانی جێیسۆن دانیم و USS سۆلیوانز دواتر تێکەڵی گرووپی شەڕکەر دەبن. کۆی گشتی کەسەکانی ئەم کەشتییانە ٦۵۰۰ کەسن.

ئەم کەشتیانە گرووپەکانی دژەشۆڕش لەگەڵ هێزەکانی ئاسمانی ئامریکا، تئۆدۆر ڕۆزوێڵت ئاڵووگۆڕ دەکەن کە چوار مانگە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.