ئەحمەد مونتەزری، سزای لێ داماڵدرانی جلی مەلایەتی و 6 ساڵ بەندکرانی بۆ بڕایەوە

0
858

ڕۆژی کورد: ئەحمەد مونتەزری، کوڕی مەلا حسێنعەلی مونتەزری، دوای ئەوەی کە ناوەڕاستی هاوینی ئەمساڵ فایلێکی دەنگیی باوکی بڵاو کردەوە کە تێیدا لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ حسێنعەلی نیری، مورتەزا ئەشراقی، مستەفا پورمحەمەدی و ئیبراهیم ڕەئیسی، باس لە بەندکراوەکانی ساڵی ١٣٦٧ ی هەتاوی کراوە و وەک “گەورەترین جەنایەت” لە مێژووی کۆماری ئیسلامی باسی کراوە، سزای ٢١ ساڵ زیندانی تەعزیتی و لێداماڵی جلی مەلایەتی، بەسەردا سەپا.

ئەحمەد مونتەزری بە تاوانی هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی ماوەی ١٠ ساڵ بەندکران و بەتاوانی پرۆپاگەندا بە دژی ڕژیم، ١ ساڵ و بە هۆی بڵاوکردنەوەی فایلی دەنگی ١٠ ساڵ بەندیخانەی بۆ بڕاوەتەوە کە کۆی گشتییەکەی ٢١ ساڵ دەکات.

ماڵپەڕی فەرمیی مەلا مونتەزری وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە نووسیویەتی: “بەپێی بڕیاری دادگای تایبەت بە مەلایان، تەنیا ماوەی ٦ ساڵ لەو ٢١ ساڵە بەڕێوە دەچێ و لە بەندیخانەدا دەمێنێتەوە” کە ئەوەش بە هۆی ڕێزگرتن لە برا کوژراوەکەی و بەساڵاداچوو بوونی ناوبراو و نەبوونی پێشینەی تاوان ـە.

لە لایەکی ترەوە، بەپێی سزای دادگا، ناوبراو بۆ ماوەی ٣ ساڵان جلی مەلایەتی لەبەر بەڵام بە هۆی ئەوەی کە ناوبراو ئەندامی بنەماڵەی شەهیدی ڕژیمی ئێرانە، ئەو سزایە بۆ ماوەی ٣ ساڵ ڕاگیراوە.

دادگائ ئەحمەد مونتەزری ١٣٩٥/٩/٧ لە دادسەرای تایبەت بە مەلایان لە قوم بەڕێوە چووبوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت