ئێوارەیەک بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن ئەنستیتۆ کوردی پاریس بەڕێوە دەچێت

0
1052

ڕۆژی کورد :
بە هاوکاری ئەنستیتۆی کورد لە پاریس و بە دەستپێشخەری ڕێزدار “ژان کریستۆفا لاگارد” بەرپرسی ناوەندی توێژینەوەکانی کوردستان لە ئەنجۆمەنی نەتەوەیی وڵاتی فەرانسە، ئێوارە کۆڕێک بۆ پشتیگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بە پێی بانگهێشتی فەرمیی بەرپرسی گرووپی ناوەندی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانی کوردستان و بە هاوکاری ئەنستیتۆی کورد لە پاریس سەر لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئۆکتۆبر لە شاری پاریس ئێوارە کوڕێکی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بە بەشداری نوێنەرانی پاڕلەمان و سەناتۆرەکانی ئەو وڵاتە و کەسایەتییە ناودارەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکانی سیاسی فەرانسە بەڕێوە دەچێت و داوایان لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی و هەڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ و کوردانی دانیشتووی فەرانسە کردووە لەو کۆبوونەوەیە دا کە بە مەبەستی پشتیوانی لە جەماوەری بێ تاوانی ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرانبەر هێرشی ناڕەوای سۆپای تورکیە بۆ سەر ماڵ و گیانیان بەڕێوە دەچێت، بەشدار بن و جارێکی دیکە هێرشەکانی ئەردۆغان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان مەحکووم و شەرمەزار بکەن و ئیدانەی ئەو چالاکییە چەپەڵ و نامرۆڤایەتییانە بکەن و داوا بکەن لە کۆمەڵگای جیهانی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە مافی مرۆڤایەتییەکان لە سەراسەری دونیا کە چی دیکە بێ دەنگ نەبن و کۆتایی بەو هێرش و چالاکییانە بهێنرێت لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە.
لە بڵاوکراوەکەی ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی کوردستان ڕیزبەندی دەسپێکی پڕۆگرامەکان بەم شێوازە هاتووە :
کاژێر : ١٨:٤٥ کرانەوەی دەرگای شوێنی ڕێوڕەسمەکە.
 کاژێر : ١٩:١٥ کونسێرتی میوزیکی کوردی.
 کاژێر : ٢٠:٠٠ کۆبوونەوەیەک لە سەر ڕەوش و بارودۆخی کوردەکان لە ناوچەکە.
 کاژێر : ٢٠:٣٠ کۆبوونەوەیەک لە سەر ئەوەی بۆچی ئێمە لە هاوپەیمانە کوردەکانمان پشتیوانی ئەکەین.
کاژێر : ٢١:٠٠ کۆبوونەوەیەک لە سەر ئەوەی بە چە شێوازێک ئەتوانین بەرگری لەو بێ حۆرمەتی و هێرشانە بکەین بۆ سەر هاوپەیمانەکانمان.
پێویستە ئاماژەی پێ بدرێت ناوەندی “ڕۆژی کورد” وەکوو ناوەندێکی سەربەخۆ و ناوەندێکی کوردستانی بۆ خزمەت بە هەموو پارچەکانی کوردستان بە بێ هیچ جباوازییەک، لە لایەن ئەنستیتۆ کوردی پاریسەوە بە فەرمیی بانگهێشتی ئەو ڕێوڕەسمە کراوە بۆ گواستنەوەی چالاکییەکان و ڕۆماڵی زانیارییەکان.

SOLIDARITY NIGHT WITH SYRIAN KURDS This Tuesday, October 15, 2019 from 19h to 22h at the Gymnasium Theater, 38 Boulevard de Bonne Nouvelle, 75010 Paris, Bonne Nouvelle metro station. On the initiative of Mr. Jean-Christophe Lagarde, Chairman of the Kurdish Study Group in the National Assembly, an evening of solidarity with the Kurds of Syria threatened by the Turkish military invasion is organized this Tuesday, October 15. The Kurdish Institute of Paris is a partner of this evening which will gather deputies and senators of all edges, personalities representative of the civil society. We call you to come numerous to this unitary evening “of solidarity. Kurdish Institute Great mobilization evening 6:45 p.m. Doors openning 7:15 p.m. Kurdish Music Concert 20:00 – Round table The situation of Kurds in the region 8:30 pm – Round table Why defend our Kurdish allies? 9 pm – Round table What means can be used to stop the offensive against our allies? Kurdish Institute of Paris

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.