ئێران لە ڕیزی یەکەمی ڕیزبەندیی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆردا ماوەتەوە

0
907

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ: ئێران تا ئێستاش لە ڕیزی سەرەوەی ڕیزبەندیی دەوڵەتانی پشتیوانی تیرۆریسمی جیهانە.

ڕۆژی کورد: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەر ساڵێک و بە پێی نەریتی ساڵانەی خۆت، ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی ژوئەن (١٢ی جۆزەردان)، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەمەط ترۆریزم لە ئاستی ناونەتەوەییدا بلاو دەکاتەوە.

لە ڕاپۆرتی ئەمساڵی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا باس لە دۆخی تیرۆریزم لە ساڵی ٢٠١٥ کراوە و دەڵێ: “لە ساڵی ٢٠١٥دا ئێران هەر وەک ساڵی پێشووتر، گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم لە ئاستی جیهاندا بووە.”

لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە کە: “ئێران لە ساڵی ٢٠١٥دا لە ڕێگای پێدانی یارمەتی ماڵی، فێرکردن و ڕاهێنان و هەروەها پڕچەک کردنی ڕێکخراوەی تووندئاژۆی وەک حیزبووڵای لوبنان، وەک سەرەکترین پشتیوانیی تیرۆریزم و تیرۆر لە جیهاندا ناسراوە:.

لە درێژەدا باس لە سپای قودس کراوە و دەڵێ: “کۆماری ئیسلامی بۆ دەستەبەر کردنی ئامانجەکانی خۆی لە سیاسەتی دەرەکیدا، هیزەکانی قودسی سپای پاسداران بەکار دێنێ و لەو ڕێگایەوە بۆتە هۆکاری ئاڵۆزی و پشێوی لە خۆرهەڵاتی ناڤین”.

پشتیوانیی ڕەژیمی تاران لە ڕەژیمی بەشار ئەسەدیش یەکێک لە هۆکارەکانی مانەوەی کۆماری ئیسلامییە لە ڕیزبەندیی پشتیوان و لایەنگرانی تیرۆردا.

لە راپۆرتەکەدا هەروەها گوتراوە: “ئێران لەگەڵ ئەوەیدا کە پشتیوانیی ماڵی لە حیزبووڵای لبنان و دەوڵەتی بەشار ئەسەد کردووە، چەک و چۆڵی ڕێکخراوە شیوەسەربازییەکانی دژبەرانی حکومەتی بەحرەین ـیشی دابین کردووە و پڕچەکی کردون و یارمەتیی ماڵی داوە بە ڕێکخراوەکانی دژبەری ئیسراییل وەک حەماس.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.