ئێران دەیهەوێ بایی ٨ میلیارد دۆلارچەک و تەقەمەنی لە ڕووسیە بکرێت

0
895

ئێران و ڕووسیە لە سەرەکەیترین هاوپەیمانەکانی ڕژیمی ئەسەد لە سووریە دێنە ئەژمار و تا ئێستا ئاڵۆزییەکی زۆر بەو هۆیەوە لە نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەتی عەرەبستان و هەروەها تورکیە و ڕووسیە هاتۆتە ئاراوە.

بە پێی هەواڵەکانی ٢٧ی ڕێبەندانی ڕۆژنامەی “کومرسانت”ی ڕووسیە و لە زاری بەرپرسانی ڕووسی، ئەو دوو وڵاتە سەرقاڵی ئامادە کردنی ڕێکەوتننامەی سەربازی لە نێوان دوو لایەنن و بەو پێیە کۆماری ئیسلامی بە نیازە بڕی ٨ میلیارد دۆکار چەک و تەقەمەنی لە ڕووسیە بکڕێت.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامە ڕووسییە، ئێران لیستەی ئەو چەک و تەقەمەنییانەی ڕادەستی ڕووسیە کردووە و چاوپێکەوتنی دێهقان لە ڕووسیە بەو مەبەستە بووە.

لە هەمان کاتدا، هەواڵدەری “ئینترفاکسی”ی ڕووسی ئاشکرای کرد کە دوو لایەنی ئێرانی و ڕووسی سەرقاڵی واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی نوێن و کڕینی “سامانەی ئێس ٤٠٠” بەشێک لەو بابەتانەیە کە ئێران داوای کڕینی کردووە.

سامانەی ئێس ٤٠٠، جۆرێک چەکی خۆپارێزی موشەکییە و نەوەی نوێی ئەو چەشنە لە سیستەمی بەرگرییە کە ڕووسیە بەرهەمی هێناوە.

بە پێی لێدوانی ئینتر فاکس، پێدەچێ بابەتی دووهەمی ناو رێککەوتننامەکە، فڕۆکەی پێشکەوتووی سیخۆ ٣٠ی ڕووسیە بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.