ئێران: حوکمی زیندانیی ٣ هونەرمەند پشتڕاست کراوە

0
944

بەپێی زانیارییەکان، حوکمی زیندانی ٣ هونەرمەندی ئێرانی بە تاوانی چالاکی لە ماڵپەڕێک بەناوی (بەرگ موزیک)و بڵاو کردنەوەی موزیکێک بە ناوی “ئالترناتیڤ” واتا جێگرەوە، ، پشتڕاست کراوە.

لقی ٥٤ی دادگای پێداچوونەوەی تاران، حوکمی زیندانی سێ هونەرمەند بە ناوەکانی مەهدی ڕەجەبیان و یۆسف عیمادی ئاهەنگساز و حوسێن ڕەجەبیان، فیلم سازی پشتڕاست کردەوە.

پێشتر لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر مەقیسە و بە تاوانی “بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکان” و “پرۆپاگەندە بە دژی نیزام”، هەر کام لەو ٣ هونەرمەندە ئێرانیەی بە شەش ساڵ زیندانیی تەعزیری و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەغدی، تاوانبار کردبوو.

ئێستا و بە پێی حوکمی دادگای }ێداچوونەوەی تاران، سەر لە نوێ هەر کام لەو سێ هونەرمەندە بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەغدی، تاوانبار کردبوو.

شایانی باسە کە حوکمی زیندانی مەهدی و حوسێن ڕەجەبیان و یۆسف عیمادی، دراوە بە بەشی بەڕێوەبردنی حوکمەکانی دادسەرای زیندانی ئێوینی تارا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.