ئیسراییل لەمەڕ زۆربوونی ئەگەری شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسراییل هۆشداری دا

0
895

وتەبێژی ئەرتەشی ئیسڕائیل هەڕەشەی کرد کە بەهۆی زۆربوونی کاریگەرییەکانی ئێران لەناوچەدا ئەگەری هەڵگرسانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسڕائیل قەوەتی زیاتری گرتووە.

ڕۆژی کورد: سەرهەنگ ڕۆن مەنلیس، وتەبێژی ئەرتەشی ئیسڕائیل، دوای نووسینی بابەتێک کە لە چەند ماڵپەڕێکی لوبنانی بڵاوبووەتەوە، نووسیویەتی، کاریگەرییەکانی ئێران ئێستا تەنها لە ناردنی چەک و پوڵ و یاریدەدەر نەماوەتەوە. ئێران لقێکی نوێی، لقی حیزبوڵا لووبنانی کردووەتەوە.

حیزبوڵا و ئێران کۆمپانیایەکی نوێی درووست کردنی موشەکیان دامەزراندووە.

ئەو هەڕەشەی کرد کە، ئەگەر ئێران درووستکردنی چەک لەو وڵاتە درێژەبدات و ئەگەر حیزبوڵا کۆنتڕۆڵی سیاسی و نیزامی ئەو وڵاتە بگرێتە دەست، ئەگەری شەڕێ نێوان ئیسڕائیل و لوبنان ئەگەری زۆری هەیە کە ڕووبدات.

ڕۆن مەنلیس هەروەها لە بەشێکی دیکەی بابەتەکەیدا نووسی کە ئێران لە لووبنان سایتی موشەکی کە بۆ موشەکی دوورهاوێژ بەکار دێت دامەزراندووە. لەدرێژەدا وتی کە: ئێستا ئیتر بابەتەکە ناردنی چەک و پوڵ و یاریدەدەر نیە، ئێران لقێکی نوێی خۆی لە لووبنان کردووەتەوە و کۆمپانیای درووستکردنی چەک و تەقەمەنیان دامەزراندووە.

وەتەبێژی ئەرتەشی ئیڕائیل دەڵێت: لووبنان خەریکە دەبێت بە بنکەیەکی درووستکردنی موشەکی گەورە لە ناوچەکەدا.

لەدرێژەدا گووتی، لەدوای هێرش کردنە سەر سووریە لەلایەن ئیسڕائیلەوە، ئێران هاتووەتە سەر ئەو قەناعەتەی کە ئیدی سووریە شوێنی ئەمن نیە بۆ سازکردنی موشەک. هەرلەبەر ئەوە تاران بڕیاری داوە کە کۆمپانیاکانی بۆ لووبنان ڕابگوێزێت تاوەکوو بەرنامە نوێیەکانی بۆ ناوچە لەوێ و بە پشتگیری حیزبوڵا درێژە پێبدات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.