ئیسراییل داوای پێکهێنانی هاوپەیمانەتییەکی ناوچەیی بە دژی ئێران دەکات

0
778

ڕۆژی کورد: ئاویگدۆر لیبرمەن، وەزیری بەرگریی ئیسراییل لە وتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاڵمانی زمانی “دی وێلت” گوتی: “ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە هاوپەیمانەتییەکی سەربازی لەگەڵ هێزەکانی خۆرهەڵاتی ناوین بە دژی ئێران پێکبهێنین، دەوڵەتە سوننە میانەڕەوەکانی وەک پاشایەتیی سعودیە دەزانن کە ئیسراییل، جوولەکە و تەنانەت زایۆنیسم، گەورەترین مەترسی لە خۆرهەڵاتی ناڤین نیە”.

لیبرمەن لەو وتووێژەدا وێڕای سعودیە، وڵاتانیتری قەراغ کەنداوی بە وڵاتانی سوننەمەزهەبی میانەڕەو باس کردووە.

بەپێی لێدوانی وەزیری بەرگریی ئیسراییل، لە هاوپەیمانەتیی سەربازی بە دژی ئێران “گرنگ نیە وڵاتانی ئەندام، مسوڵمان بین یان جوولەکە یان مەسیحی”.

یەکەم جار “وال ستریت ژورنال” ڕایگەیاندبوو کە دەوڵەتی ترامپ خەریکی دانوستان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانەتییەکی سەربازی لەگەڵ وڵاتانی سوننەی خۆرهەڵاتی ناڤینە.

لەو راپۆرتەدا باس لە ئەگەری ئەوە کرابوو کە وڵاتانی سعوودیە، میسر، ئیمارات، قەتەر، ئۆردۆن و کوەیت لە ناو هاوپەیمانیەتیەکدا کۆببنەوە.

ئێستا ئیسرائیلیش بۆ بەشداری و تێکەڵ بوون لەگەڵ ئەو هاوپەیمانەتییە، ئامادەبوونی خۆی دەربڕیوە.

شرۆڤەکاران و چاوەدێرانی سیاسی و کارناسانی سیاسیی ناوەندی ڕۆژی کورد، بەردەوام دووبارەیان کردۆتەوە کە یەکگرتووییەکی ناوچەیی خەریکە بە دژی ئێران، شکڵ دەگرێ کە لە سەرەوەی ئەو یەکگرتووییە ناوچەییە، ئامریکایە و وڵاتانی عەربی و سوننەی ناوچەش لەخۆ دەگرێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت