ئیسرائیل: بنیامین نیتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیزن ناداین سووریە ببێتە بنکەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی

0
1114

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کاناڵە ڕاگەیاندنەکانەوە ڕایگەیاند، ئیزن نادەین سووریە ببێتە بنکەی سەرەکیی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە هەواڵنێری ئینتر فاکسی ڕووسی، لێدوانی داو وتی، هێشتا دیار نیە چارەنووسی سووریە بەرەو کوێ دەڕوا، بەڵام ناوبراو ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە وردی چاوەدێری باروودۆخی سووریەدا دەکا.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێش لە سەفەر کردن بۆ وڵاتی ڕووسیە بە کاناڵی ئینتر فاکسی ڕووسیە لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند، ئیسرائیل بێجگە لە دوو گوزینە، لە کارووباری وڵاتی سووریەدا دەستێوەردانی نەکردووە.
نیتانیاهۆ ڕایگەیاند، لە بواری ئینسانی دا ئیسرائیل یارمەتی ئەو بریندارانەی شەڕی ناوخۆ دەکا و بە وردیش چاوەدێری بنکە مووشەکییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و حیزبوڵڵای لوبنان لە سوورییەدا دەکا.
سەفیری ئیسرائیلێش لە موسکۆ ڕایگەیاند، ئێمە دەزانین ڕووسیە و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە پێوەندی لە گەڵ پێوەندییەکانیاندا بەرژەوەندی هاوبەشیان دا هەیە کە ئەمەش هیچ کاریگەری لە سەر ئیسرائیل نابی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.