ئوتوبووسی هەڵگری ١٧ مسافیر لە ڕێگای سه‌قز بۆ دیواندەرە ئاگری گرت

0
959

 ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە ناوخۆییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، ئوتوبووسێک کە هەڵگری 17 مسافیر بوو و لە ئورمیەوە بەرەو کرماشان دەڕۆیشت لە ڕێگای سەقز-دیواندەرە ئاگری گرت.

هۆکاری ئەو ئاگرگرتنە کێشەی تەکنیکی لە ناو ئوتوبووسەکەدا ڕاگەیێندراوە.

ناستانداردبوونی ترۆمبیلەکان لە ئێران، یەکێک لە هۆکاری سەرەکیی ڕووداوی هاتووچۆ و قوربانی بوونی گیان و ماڵی هاووڵاتییانە.

بەپێی زانیارییەکان هەر ١٧ کەسی ناو ئوتوبووسەکە بە ساخی ڕزگارییان بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

ئوتوبووسەکە بە تەواوی سووتاوە و تا گەیشتنی ئاگرکوژێنەوە و ناوەندی پەیوەندیدار، بە گشتی لە ناو چووە.

ئاگری سووتانی ئەو ئوتوبووسە بە ڕادەیەک زۆر و بەرز بووە کە دوای زیاتر لە یەک کاتژمێر، کوژێندراوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت