ئوباما ڕوو لە پۆتین: سووریە بەرەو هەڵدێرە و بە قازانجی هیچ لایەکیشمان نییە

0
692

ڕۆژی کورد: ماوەیەک بەر لە ئێستا جان کێری باسی لە پێکهاتنی ڕووسیە و ئەمریکا بۆ لادانی ئەسەد کرد، هەواڵێک کە دەستاوبەجێ کۆشکی کرمیلان بەرپەرچی داوە و گوتی هیچ ڕێککەوتنێک لەو بارەوە لە ئارادا نیە.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، باراک ئوباما لە وتووێژێک لەگەڵ تەلەفیزیۆنی “سی . بی . ئێس” دا باسی لە وتووێژی تەلەفوونی لە نێوان خۆی و ڤیلادیمێر پوتین دا کرد و گوتی بە پوتینم گوتووە کە سووریە بە خێرایی بەرەو هەڵدێر دەڕوا و ئەگەر بێت و ئەمریکا و ڕووسیە پێکەوە ڕێگاجارەیەک بۆ چارەسەریی کێشەکانی ئەو وڵاتە نەدۆزنەوە و پێکەو ەهاوهەنگاو نەبن، ناتوانن هیچ بکەن.

دۆینێ دووشەممە، کۆشکی کرملینیش هەواڵی پەیوەندی تەلەفوونی لە نێوان ئوباما و پوتینی ڕاگەیاند و لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیانف کە دوو ڕێبەری ئەو دوو وڵاتە باسیان لە دۆخی ڕووسیە کردووە و راگۆڕینەوەیان کردووە.

ئوباما لە وتووێژی تەلەفیزیۆنی خۆیدا گوتی: لەبەر یەک هەڵوەشانی سووریە لە بەرژەوەندی هیچ کام لەو دوو لایەنە نیە.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی کۆشکی کرمیلن، ئۆباما و پوتین، ڕۆژی دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا وێڕای ئاڵووگۆڕیی بیر و ڕا لەمەڕ پرسی سووریە پێداگرییان لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست لە سووریە کردۆتەوە.

هەروەها پوتین خوازیاری داخرانی سنوورەکانی نێوان تورکیە و سووریە بووە وگوتوویە، مسکۆ لەو بڕوایە دایە کە چەک و چۆڵی ئەو گرووپە تووندئاژۆیانە کە لە حەلەب و حمس و ناوچەکانی تر شەڕ دەکەن لە ڕێگای توورکیەوە هەناردەی سووریە دەکرێ.

هەروەها دوو لایەن پێداگریان لەسەر پیویستی و حەوجێیی دانووستانەکانی ژنێڤ کردۆتەوە.

دەگوترێ ئوباما لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا داوای لە پوتین کردووە گوشار بخاتە سەر ئەسەد تا بۆ گرتنە بەر و قەبووڵ کردنی ڕێگای چارەسەریی ئاشتیانە و ڕاگواستنی دەسەڵات لە سووریە، ڕازی ببێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.