به پێی سه‌رجاوه‌ی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، له ویلایه‌تی هه‌راتی ئه‌فغانستان خۆپێشاندانێک به درووشمی مه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه، خۆپێشانده‌ران به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌رئێعدامی ئه‌و 13 که‌سه‌دا هاتبوونه سه‌ر شه‌قام که له کاتی رۆیشتنیان بۆ ناو خاکی ئێران له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن و ئێعدام ده‌کرێن.
خۆپێشانده‌ران که بۆ ماوه‌ی 4 ساعه‌ت رێگای هه‌راتیان داخستبوو، ڕایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و که‌سانه ئاشکرا نه‌کرێ ئه‌وا تۆڵه‌ی خۆیان ده‌که‌نه‌وه.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئه‌فغانستان: خۆپێشاندانێک به درووشمی مه‌رگ و نه‌مان بۆ کۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو