ئاڵمان: کۆبوونەوەیەک لە ئاڵمان بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی سنە و بانە بەڕێوە دەچێ

0
854

ڕۆژی کورد: کومیتەی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە وڵاتی ئاڵمان لە بانگەوازێک دا داوا لە سەرجەم کوردانی نیشتەجێی ئاڵمان دەکات، بەشداری لە کۆبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی سنە و بانە بکەن،

دەقەی بانگەوازەکە بەو شێوەی خوارەوەیە:

کوردانی دانیشتووی شاری کوڵن و دەوروبەر

هەروەک ئاگادارن لە رێکەوتی 2017.9.4 لە لایەن هێزە سەرکووتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکیتر دەسترێژی کرا سەر کۆڵبەرانی شاری “بانە” و لە ئاکامی ئەم کردوە دژە مرۆڤانەیە بەداخەوە دوو کۆڵبەری تر شەهید بوون.

دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە خەڵکی شۆرشگێری “بانە”بۆ ئیدانە کردنی کوشتنی کۆڵبەران هاتنە ناو شەقامەکان و خۆپێشاندان و نارەزایەتیەکی هێمنانەیان وەڕێ خست کە لە لایان بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بە درەندانەترین شێوە بەرپەرچ درانەوە.

بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە خەڵکی شاری “بانە” و مەحکووم کردنی کوشتنی کۆڵبەران لە شارەکانی کوردستان لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان رۆژی شەممە 9 سێپتامبر کاتژمێر 4تاکوو 6ی ئێوارە لە شاری “کۆڵن” ئەکسیۆنێک بەرێوەدەبن، داوا لە ئەندامان و لایەنگران و کووردانی دانیشتوی کۆڵن و شارەکانیتری ئاڵمان دەکەین بە بەشداری کردن لەو ئاکسیونە دەنگی نارەزایەتی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی خەڵکی وەزالە هاتووی كوردستان .

كات:شەمە ٩/٩/٢٠١۷

كاتژمێر چواری پاشنیوەرۆ تاشەش

ئادرەس: Chlodwigplatz
‏50678 Köln

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت