ئاڵبۆمی “هەناسە، بەرهەمی نوێی هونەرمەند “زرار پشدەری” بڵاو بۆوە

0
1164

هونەرمەند زرار خەڵکی پشدەری باشووری کوردستان کە لە ساڵی 1991 دەستی بە کاری هونەری کردووە، ئاڵبۆمێکی نوێی بڵاو کردەوە.

ڕۆژی کورد: یەکەم ئەڵبۆمی ئەم هونەرمەندە دوای ماوەیەک دوور کەوتنەوە لە هونەر ئەم ساڵ بڵاو بووەوە بە ناوی “هەناسە” کە لە 6 گۆرانی پێک هاتووە . 4 دانە لە گۆرانیەکان زرار ئاوازی بۆ داناوە و 2 گۆرانی مامۆستا عەلی عابدی ئاوازی بۆ داناوە . 3 هۆنراوەی پشکۆ یاسینی نووسیویەتی سێ گۆرانی دیکەش هەریەک ; حاجی قادری کۆیی , سروشت بارانی و سەید کامیل ئیمامی .

5 لە گۆرانیەکان دڵزار عابدی دابەشکردنی مۆسیقاکەی بە ئەستۆ بووە و ئەوەی دیکە سۆما بادامی. کاری دیزاینی ئەڵبۆمەکەش گرافیست ” هێمن ڕەحیمی ” بە ئەستۆی بووە .

لە ستۆدیۆ نەکەرۆز لە شاری سەقز تۆمار کراوە . ئەم ژەمیارانە لەم ئەڵبۆمە دا هاوکاریان کردووە:

ویۆلۆن : عەلی عابدی
تار : سیما تەکیەخاه
فلوت : پەرەستوو شیرانی
پیانۆ : دڵزار عابدی
چێلۆ : هالە سامانی
کلارینێت : دانیال ئەکبەری
تۆمبەک و دەف : ڕامین یوسفی
کەمانچە : مەهدی حوسەینی
تار و سێ تار : ئەدیب فرووزان

هەموو ژەنیارەکان لە زانکۆکانی تاران مۆسیقایان خوێندووە و بە شێویەکی ئەکادمی مۆسیقایان ژەندووە.

لەم ئەڵبۆمە دا دڵزار عابدی ( دابەشکەری مۆسیقا) هەوڵی داوە تێکەڵاویەکی جوان لە نێوان مۆسیقای کوردی و ڕۆژئاوایی و ئێرانی ساز بکات بەو مەرجەی کاکڵە و ڕەسەنایەتی کوردی بوونی پارێزراو بێت و نەچووەتە ژێر کاریگەری ئەو موزیکانە بەڵکوو مۆسیقای ئەو وڵاتانە هاتۆتە خزمەت مۆسیقای کوردیەوە و بە شێوەی ئۆرکێستراڵ و ئەکادمی مۆسیقای بۆ داڕێژراوە .

گۆرانی دڵم تەنگە لەم ئەڵبۆمە دا کلیپ کراوە و لە لەندەن ” جەهان خان ” کلیپی بۆ کردووە . ئەم گۆرانیە ئاوازی زرار ە و هۆنراوەی سروشت بارانی و مۆسیقای دڵزار عابدییە.

زرار لە ساڵی 2000 ی زایینەیەوه لە بریتانیا نیشتەجێیە و ئێستاش خوێندکاری ئامێری تار ە .

هەروەها لە چەند کاری سینەمایی و دراما دا وەک ئەکتەر بەشداری بووە .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.