ئاگربەستی ١٠ کاتژمێرەی ڕووسیە و سووریە بۆ خۆبەدەستەوەدانی دژبەرانی ئەسەد لە حەلەب

0
835

ڕۆژی کورد: ڕووسیە لەمبارەوە گوتوویەتی ئەو ئاگربەستە کاتییە، دوایین دەرفەتە بۆ دژبەران تا بتوانن بێ کێشە، ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب چۆڵ بکەن.

گرووپی چاوەدێرانی مافی مرۆڤی سووریە کە بنکەکەیان لە بریتانیایە لەمبارەوە ڕایانگەیاندووە کە سەرەڕای ئەوەی کە هێلی کۆپتێرەکانی دەوڵەتی سووریە خەریکی سووڕانەوە لە ئاسمانی ئەو ناوچەیەن بەڵام لە یەکەم کاتژمێرەکانی ئەو ئاگربەستە ١٠ کاتژمێرییەوە، عەمەلیاتێکی سەربازیی ئەوتۆ گرنگ لە لایەن هێزەکانی سووریە و هاوپەیمانەکانییەوە یان لە لایەن شۆڕشیەکانەوە، نەبیندراوە.

وەزارەتی بەرگریی سووریەش، وێڕای ئەوەی کە ڕایگەیاندووە شەش ڕێگا بۆ هاتووچۆی کەسانی ئاسایی کراوەتەوە، چەکدارەکان دەتوانن لە کتژمێر 9ی بەیانی تا 7ی شەو بە کاتی سووریە، دەتوانن وێڕای چەکەکانیان لە دوو ڕێگای تایبەتەوە کە بۆ ئەوان کراوەتەوە، حەلەب بەجێ بهێڵن”.

چاوەڕوان دەکرێ دوای ئەو کاتە داندراوە، فڕۆکەکانی ڕووسیە و سووریە جارێکی تر هێرش بکەنەوە سەر دژبەرانی ئەسەد و شەڕ دەست پێبکرێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت