ڕۆژی كورد :
ئاژانسی نیوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی ڕایگه‌یاندووه كه شوێنه‌واری ئۆرانیۆمیان له بنكه‌یه‌كی ناوه‌كی ئێران دۆزیوه‌ته‌وه كه تا ئێستا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه ڕانه‌گه‌یندراوه. ئه‌م ئاژانسه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه تاران له ڕێكه‌وتی ٩ی نوامبر به دواوه پیتاندنی ئۆرانیۆمی له دامه‌زراوه‌ی ناوه‌كی فرێدۆ ده‌ست پێكردووه.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه به ئاماژه پێدان به دوایین ڕاپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی نووسیویه‌تی : ئاژانس شوێنه‌وارێكی له ئۆرانیۆمی سرۆشتی به‌رهه‌مهێنراو به ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤ له بنكه‌یه‌كی ناوه‌كی ڕانه‌گه‌یندراو به‌م ڕێكخراوه، له لایه‌ن ئێرانه‌وه دۆزیوه‌ته‌وه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرته‌كه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌م بنكه ناوه‌كییه نهێنییه نه‌كردووه، به‌ڵام پێشتر ناوه‌ندی هه‌واڵنێری رۆیتێرز له ڕاپۆرتێكی خۆیدا به پێی وته‌ی دوو دیپلۆماتكاری نزیك به ئاژانس، ڕایگه‌یاندبوو كه له تاقیكارییه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده شوێنه‌واری ئۆران‌یۆم له “تۆرقووزئاوا” دۆزراوه‌ته‌وه كه رژیمی تاران تا ئێستاش هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته نه‌داوه.
بنیامین نتانیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ساڵی پێشووتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕیكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندبوو كه ئێران كۆگایه‌كی ناوه‌كی شاراوی له بنكه‌ی تورقووزئاوا هه‌یه. له لاییكی دیكه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕۆژی دووشه‌ممه ڕیكه‌وتی ١١ی نوامبر به ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه پشكێنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی به‌هاری ساڵی ڕابردوو له بنكه‌ی تۆرقووزئاوای نزیك تاران تاقیكارییان كردووه و نموونه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕێكخراوه له ڕاپۆرتی سێ مانگه‌ی خۆی دا كه بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی به‌رپرسانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێكردووه، پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه كه ئێران له ڕێكه‌وتی ٩ی نوامبره‌وه هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه بۆ پیتاندنی ئۆران‌یۆم له دامه‌زراوه‌ی ناوه‌كی فرێدۆ و پاشه‌كه‌وته‌كانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران هاوكات ڕوو له زیاد كردنه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته پاشه‌كه‌وته‌كانی ئۆرانیۆمی ئێران به ڕێژه‌ی ٣٧٢.٣ كیلۆگرام زیادی كردووه كه زۆر زیاتر له ڕێژه‌ی ٢٠٢.٨ كیلۆگرام دیاریكراو له ڕێكه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی ساڵی ٢٠١٥ی زایینیه. له ڕاپۆرته‌كه دا ئاستی ٤.٥% پیتاندنی ئۆران‌یۆم پشت‌راست كراوه‌ته‌وه كه به پێچه‌وانه‌ی ئاستی ٣.٦٧%دیاریكراوی په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجامه.
به پێی دوایین ڕاپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی، ئێران هاوكات به‌رده‌وامه له پیتاندنی ئۆران‌یۆم به ئامێری سانتریفیووژی پێشكه‌وتوو جیاواز له سه‌ره‌تاییترین سانتریفیووژه‌كانی هاوشێوه‌ی پێشووتر مۆدێلی (IR-1) كه پێشتر به پێی ڕیكه‌وتنه‌كانی به‌رجام ڕێگه‌پێدراو نه‌بووه له به‌كارهێنانیان.
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌وتووی ڕابردوو به ڕێكخراوی وزه‌ی ناوه‌كی ئێرانی ڕاگه‌یاندبوو كه له ڕێكه‌وتی ٦ی نوامبر به دواوه دوابه‌دوای كۆتایی پێهاتنی مۆڵه‌تی ٦٠ رۆژه، هه‌نگاوی چواره‌می به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی په‌یمانی به‌رجام به‌هێزكردنی ڕێژه‌ی ١٠٤٤سانتریفیووژی چالاك له دامه‌زراوه‌ی ناوه‌كی پیتاندنی فرێدۆ ده‌ست پێبكرێت. به ده‌ركردنی ئه‌م فه‌رمانه چالاكییه‌كانی دامه‌زراوه‌كانی ناوه‌كی فرێدۆ له پارێزگای قۆم له یه‌كه‌م خوله‌كه‌كانی ده‌سپێكی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٧ی نوامبره‌وه جارێكی دیكه به فه‌رمیی وه‌گڕ كه‌وتنه‌وه.