ئانفوڵانزای بەرازی شەشەمین کەسی لە پارێزگای سنە کردە قوربانی

0
986

کەسێکی دیکە لە شاری سەقز بە هی ئانفوڵانزای بەرازەوە گیانی لە دەست داوە. ئەوە شەشەمین کەسە لە ماوەی رابردوو دا، لە پارێزگای سنە بە هۆی ئانفوڵانزای بەرازەوە گیانیان لە دەست دەدەن.
ئەمڕۆ ماڵپەڕی شار نیوز بڵاوی کردەوە کە ژنێکی سەقزی دوای ئەوەی کە ئانفوڵانزای گرتووە، تووشی هەوکردنی “ریە- سی” بووە و گیانی لە دەست داوە. ئەو ماڵپەرە بە روونی ئاماژەی بە هۆکاری مردنی ئەو ژنە نەکردووە بەڵام هەوکردنی گەدە لە نیشانەکانی نەخۆشی ئانفوڵانزای بەرازەو هەر ئەوەش وای کردووە کە خەڵکی شاری سەقز تووشی شڵەژان و ترس لەو نەخۆشیە کردووە.
لە ماوەی رابردوو دا بە پێی ئامارێکی زانستگەی پزیشکی شاری سنە پێنج کەس لەو پارێزگایە بە هۆی ئانفوڵانزای بەرازەوە گیانیان لە دەست داوە.
تا ئێستا روون نیە کە بەپرسانی پزیشکی پارێزگاکە چیان کردووە بۆوەی کە پێش بە بڵاو بوونەوەی زیاتری ئەو نەخۆشیە بگرن. هەروەها پێشتر و لە ئێستاش دا بەرپرسانی پزیشکی پارێزگای سنە لە دانی ئاماری راستەقینەی تووشبوان بەو نەخۆشییە و هەروەها زانیاری لە باری قوربانییەکان، بە هۆکاری نادیار خۆ دەبوێرن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.