ئامینە کاکەباوە وەک “کەسایەتی ساڵی سوید” هەڵبژێردرا

0
1326

ڕۆژی کورد: ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، گۆڤاری فۆکۆس، وەک یەکێک لە بەناوبانگترین گۆڤارەکانی سوئێد، خاتوو ئامینە کاکەباوە ـی وەک “کەسایەتی ساڵی سوید” هەڵبژارد.

هۆکاری ئەو هەڵبژاردنەی گۆڤاری فۆکۆس دەگەڕێتەوە بۆ بەربەرەکانیی خاتوو ئامینە بە دژی توندوتیژیی نامووسی لە سەر ژنان.

خاتوو ئامینە ئەندامی حیزبی چەپی سوئێد و ئەندام پارلمانی ئەو وڵاتە لەسەر لیستەی حیزبی چەپە.

کاکە باوە، پەرتووکێکی بە زمانی سوێدی لەژێر ناوی “Amineh, inte större än en kalasjnikov : Från peshmerga till riksdagsledamot” واتە (ئامینە گەورەتر نییە لە کەڵاشینکۆڤێک: لە پێشمەرگایەتییەوە بۆ ئەندام پەرلەمانی) بڵاو کردۆتەوە کە ژیان و بەسەرهاتی خۆیەتە.

امینە کاکەباوە لە کتێبەکەیدا باس لەوە دەکات کە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا دایک و باوکە نەخوێندەوارەکەی بەجێ دەهێڵێ و پەیوەندی بە پێشمەرگەی ڕێکخراوی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە دەکات.

ئامینە ماوەی پێنج ساڵ پێشمەرگە بووە. پاشان ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشت دەبێتەوە هەڵدێ و ساڵێکی پێدەچێ هەتاوەکو دەگەیەنێتە وڵاتی تورکیا. پاشان لەوێ مافی پەنابەری پێ دەردێ و ساڵی ١٩٩٢ دێتە سوید.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت