ئامریکا هێرشی کردووەتە سەر شاری حومس لە سووریە

0
1027

تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریە و هەواڵدەریی فەرمیی ئەو وڵاتە باس لە هێرشی مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی لە شاری حومس دەکەن.

ڕۆژی کورد: هەرچەند ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە کە هێرشی مووشەکی کردبێتە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی حومس بەڵام هەواڵ و زانیاریەکانی ڕۆیتێرز باس لەوە دەکەن کە مووشەک هاویشتراوەتە حومس.

ئەمریکا پێشتریش لە ساڵی ڕابردوودا، بە هۆی هێرشی کیمیایی خان شەیخون، مووشەکی بە ناوچەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە نابوو.

تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریە لە هەواڵێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە مووشەکی ئەمریکایی هاویشتراوەتە شاری حومس بەڵام ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێ ئەوە هەواڵێکی دۆر و چەواشەکارانەیە.

ڕووسیە دەڵێ ئەو موشەکە هاویشتراوەتە پێگەیەکی هەوایی لە حومس.

تەلەفزیۆنی سووریە هەروەها دەشڵێ، پێش ئەوەی هێرش بکرێتە سەر حومس، دەنگی مووشەکێک لە فڕۆکەخانەی ت-٤ی نزیک حومسیش بیستراوە.

ڕۆژی ڕابردوو و دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشی کیمیایی ئەسەد بۆ سەر باژێڕی دووما لە نزیکیی دیمەشق، ئەمریکا کۆبوونەوەی لەسەر گرتبوو و هۆشداریشی بە ئێران و ڕووسیە دابوو.

ڕۆژی ڕابردوو، ترامپ لە تویتێک دا بە توندی ئەو هێرشە کیمیاییەی بۆ سەر دووما مەحکووم کردووە و دەڵێ، پوتین و حەسەن ڕووحانی، پشتیوانی لە ئەسەد دەکەن کە لە هەمبەر ئەو هێرشە بەرپرسیارە.

ڕوون نیە کە ئایا ترامپ گەرەکیەتی بێژێ ئێران و عرووش تاوانباری ئەو هێرشەن یان دەیهەوێ بێژێ ئەوان پشتیوانی ئەسەدن کەواتە ئەوانیش ناڕاستەوخۆ تاوانبارن.

فەڕانسەش کە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر بێت و بسەلمێ ئەسەد گازی کیمیایی بەکار هێناوە ئەوا هێرش دەکاتە سەری، تا ئێستاش سەری لە قاپۆڕکی خۆی ناوە.

ئەسەد ئەوا بۆ جاری سێیەمە کە گازی کیمیایی بەکار دێنێ و تا ئێستا سەدان کەس بەو هۆیەوە گیانی خۆیان لە دەست داوە.

لە هێرشی ڕۆژی ڕابردووی ئەسەد بۆ دووما لە نزیکیی دیمەشق، لانیکەم ١٥٠ کەس گیانیان لە دەست داوە کە زۆربەیان ژن و زارۆکن.

باسی کەڵک وەرگرتنی ئەسەد لە مادەی کیمیایی تا دێت بەهێزتر دەبێ. سەرەڕای هەموو بەڵگەکان، تا ئێستا فەڕانسە و ئەمریکا بەپێچەوانەی لێدوانەکانیان، هیچ هێرشێکیان نەکردووەتە سەر ئەسەد.

ئێستاش باسی بەکارهێنانی گازی کیمیایی لە شاری دوما ـی نزیک لە دیمەشقی پێتەخت، گەرمە و دەگوترێ زیاتر لە ٤٠ کەس بەو هۆیەوە مردوون.

ئەمریکاش وەکوو جاران، کەمێک ئاوە لێڵەكە دەشلەقێنێ و بێدەنگ دەبێتەوە. پێدەچێ ئەو دۆخە تا کاتی سەردانی نێوان پوتین و ترامپ بەردەوام بێ و ڕووسیە هەوڵ دەدا بە ئاوەڵاتر کردنی دەستی ئەسەد و داگیرکردنی ناوچەی زیاتر لە سووریە، بۆ سەر مێزی دانوستان، کارتی گوشاری زێدەتری لە دەست دابێ.

ماکرۆن لە کۆتایی مانگی فێوریەدا بەرەو ئاراستەی دانەدەری پێشنیارکردنی شێوەکارێکی هاوسانانە لە سووریە، ئاژووتی و ئاماژەی بە خۆتێهەڵقووتانی سەربازی لەژێر سێبەری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد، ئەوەش دوای ئەوە بوو کە هێرشی خان شێخون هاتە ئاراوە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە ماکرۆن، هیچ بڕوایەکی بە مەنتق و لۆژیکی ئاشتی لە ژێر تێڕوانینی خۆتێهەڵقووتان و دەست تێوەرداندا نیە.

ڕوانگەی ماکرۆن بۆ لەناوبردن و لەسەرکار لابردنی ئەسەد، لە ئەمریکا نزیکە. خاڵی سەرەکیی  ماکرۆن لە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا لە شەڕ بە دژی داعش و ئەلقاعیدەیە و هاوکات هەوڵ دان بۆ ڕاگرتنی پێگەی فەڕانسە لەسەر مێز نەک ئەوەی کە ئەمریکا و ڕووسیە بەتەنێ، گەمەکە ببەنە پێش.

ماکرۆن وەک ئوباما، هیچ هەڵوێستێکی ڕوونی لەمەڕ تورکیە نیە و دەیهەوێ عەرەبستان و ئێران لە دۆخێکی هاوشێوەدا دابنێت. پێدەچێ پێی خۆش بێت بەپێچەوانی سارکۆزی و ئۆلاند، خۆی لە وڵاتانی خەلیج بکشێنێتەوە و دوربخاتەوە و پێشدەچی لە مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکانی فەڕانسە لە وڵاتانی عەرەبی و ئێراندا، سەرکەوتوو بێت.

کەسایەتیگەلێکی دەمکی و کاتی و زەربەیی وەک سارکۆزی و بووش لەگەڵ کەسایەتیگەلێکی زۆر خۆپارێزی وەک ژاک شیراک و ئوباما، تێکهەڵەنگوتوون، دەوریکی هاوتا، ئێستا بۆ ترامۆ و ماکرۆن، گونجاوە و ڕێککەوتووە.

کاتێک کە شیراک گومانی لە دەست تێوەردانی سەربازی لە عێراقدا هەبوو، سارکۆزی، ئۆبامای بەرەو دەستطوەردان لە لیبی پاڵ پێوەنا. وانە وەرگرتن لە لیبی، یارمەتیی ئۆلاند و ئۆبامای لە مالی دا، لە حاڵێکدا کە ئۆلاند، لە سیاسەتی دژایەتی کردن لەگەڵ ڕژیمی سووریە بۆ ڕازی کردن و قەناعەت پێهێنانی ئۆباما بۆ دەست تێوەردان لە سووریە کەڵکی وەرنەگرت. هەردووکیان، هەم ئۆباما و هەم ئۆلاند، لە شەڕ بە دژی داعش هاوکارییان دەکرد و هەروەها لە ڕێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێرانیشدا بەڵام لە هەمبەر تێکهەڵەنگوتن و ڕووداوەکانی نێوان ئیسراییل و فەلەستینییەکان، پێکەوە ناکۆک بوون.

هیچ دڵەراوکێی ناوێ ئەگەر بڵێین پەیوەندییەکانی نێوان ترامپ و ماکرۆن، لێهەڵگیراو و کۆپیی پەیوەندییەکانی نێوان تۆماس جیفرسۆن و مارکۆس لافایت نابێ، نەک لە دەق و ناواخندا و نە لە هاوکاری و یەکگرتووییدا.

چوار ساڵی داهاتوو، بە ئەگەری زۆر، دوو دەیە پەیوەندیی باش، پەیوەندیی ئەوپەڕی ئەقیاندووسەکان، پەرە پێدەدات. پەیوەندیگەلێک کە بەپێی ئەو واشنگتۆن و پاریس، پێکناکۆکییەکان و دمەقاڵە تاوناتاوەکانی خۆیان و یانیش هاوکاری لە ڕێکارێکی چارەسەر لەمەڕ پرسەکان، بە شێوەیەکی دیپلۆماتیک، چارەسەر دەکەن.

تەنگژە و دەرفەتگەلێکی باش هەیە بۆ ئەو دوو ڕێبەرە کە نە یەک ڕوانگە و بیرۆکە و نە ستراتژییەکیان بۆ خۆرهەڵاتی ناڤین هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.