ئامریکا: لەئەگەر بەردەوام بوونی ئەسەد لە هێرشی کیمیایی، هێرشەکان بەردەوام دەبن

0
887

“نیکی هیلی”، نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەگەر ڕژیمی سووریە جارێکی دیکە چەکی کیمیایی بەکار بهێنێتەوە، ئەمریکا ئامادەیە هێرشی بکاتەوە سەر.

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی شەمە ۱٤ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زاینی بەرانبەر لەگەڵ ۲۵ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، لە سەر داوای ڕووسیە بە هۆی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمریکا، بریتانیا و فەرانسە بۆ سەر سێ ناوەندی لێکۆڵیەنەوەی چەک و تەقەمەنیی ڕژیمی سووریە لە نزیکی دیمەشق، بەپەلە کۆبوونەوە.

نیکی هیلی، نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاند: “ئەگەر ڕژیمی سووریە جارێکی دیکە چەکی کیمایی بەکار بهێنێتەوە، ئەمریکا ئامادەیە سەر لە نوێ هێرشی بکاتەوە سەر.”

نوێنەری ئەمریکا لە سەر هێرشەکەی ڕۆژی هەینی ۱۳ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲٤ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، بۆ سەر ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی چەک و تەقەمەنیی ڕژیمی بەشار ئەسەد لەسووریە وتی: “ئەمریکا، بریتانیا و فەڕانسە بە مەبەستی ڕێگری کردن لە دووپات بوونەوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو وڵاتە، نەک بە مەبەستی نیشاندانی هێز و تۆڵە سەندنەوە و سزادان”.

 هیلی، لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا چەندین جار شانسی دیپلۆماسی لەم بارەیەوە بار بە ئەسەد داوە، بەڵام عرووس شەش جار مافی ڤیتۆی لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پرسی بەکارهێنانی چەکی کیمایی لە سووریە بەکار هێناوە و وتیشی: “ستراتیژیی ئێمە سەبارەت بە سووریە نەگۆڕاوە بەڵام ڕژیمی سووریە درێژەی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی داوە و ئەمەش ئێمەی خستە جووڵە، بەیانی قسەم لەگەڵ سەرۆک ترامپ کرد، سەرۆک ڕایگەیاند، ئەگەر ڕژیمی سووریە جارێکی دیکە چەکی کیمیایی بەکار بهێنێتەوە، ئەوە ئەمریکا بۆ پێکانی ئامانجەکان ئامادەیە و
ئەگەر ڕژیمی بەشار ئەسەد هێلی سوور ببەزێنێت سەرۆکمان ئەمە جێبەجێ دەکات”.

لەلایەکی دیکەوە نوێنەری عرووس لە رێکخراوی ئاسایشی نەتەو ەیەکگرتووەکان، “ڤاسیلی نیبێزیا” هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا، بریتانیا و فەرانسە بەگاڵتەجاڕیەوە بڕیاری هێرشکردنیان بۆسەر سووریە داوە و وتی: “ڕووسیە بەتوندی هێرش کردنە سەر سووریە مەحکووم دەکات، ئەمریکا بە جێبەجێ کردنی ئەو کارانە دۆخی ڕووخێنراوی ئێستا سووریە خرابتر دەکات”.

نوێنەری عرووس لە درێژەی باسەکەیدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا، بریتانیا و فەرانسە بە شێوەیەکی نایاسایی هێرشی سەربازییان کردووەتە سەر سووریە و بەم هۆیەشەوە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕێکەوتننامەی ڕێکخراوەیی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەڵەتییەکانیان پێشێل کردووە.

بەپێ سەچاوە هەواڵدەرییەکان، ئەمریکا، بریتانیا و فەرانسە، شەوی هەینی ۱۳ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگە ۲٤ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کورد، لە بەرانبەر بەکار هێنانی چەکی کمیایی بۆ سەر شارۆچکەی “دوما” لە غوتەی خۆرهەڵات لە نزیک دیمەشقی پێتخەتی سووریە لەلان ڕژیمی بەشار ئەسەدەوە، بارەگا سەربازییەکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد و ناوەندە ئۆتۆمیەکانی ئەو وڵاتەیان کردە ئامانجی مووشەکەکانیان و هەروەها دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی شەمە ۱٤ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲۵ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، لە توویتێکدا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیی توویتری خۆیدا وتی”سوپاسی وڵاتانی فەرانسە و بریتانیا دەکەین بۆ هاوکاری و پاڵپشتییەکانیان”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.