ئامریکا بیر لە دەربازکردنی چەکە ناوەکییەکانی خۆی لە بنکەیەکی سەربازی تورکیە لە نزیک سنوورەکانی سووریە دەکاتەوە

0
1022

ڕۆژی کورد :
دوابەدوای زۆربوونی کێشە و ئاڵۆزییەکان و تێکهەڵچوونەکان لە گەڵ ئانکارا، بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لەم ڕۆژانەدا سەرقاڵی تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی دووبارەن لە سەر گەڵاڵەی بردنە دەرەوەی ڕێژەیەکی نزیکەی ٥٠ قەبزە چەکی ناوەکی خۆیانن کە لە ژێر چاوەدێری هێزەکانی ئامریکا لە بنکەی هەوایی “ئەنجیرلیک” لە تورکیە ئاگادارییان لێدەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی چەن سەرچاوەیەک و لەوانە ئاژانسی هەواڵدەری “نیۆیۆرک تایمز” ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو دوابەدوای زیادبوونی کێشە و ئاڵۆزییەکان لە گەڵ ئانکارا، بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، لە ڕۆژانی داهاتوودا جارێکی دیکە کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردن و لێکۆڵینەوەی گەڵاڵەی بردنەدەرەوەی بڕی ٥٠ بۆمبی ناوەکی خۆیان لە لە ژێر چاوەدێری هێزەکانی خۆیان لە بنکەیەکی سەربازی بە ناوی ئەنجیرلیک لە تورکیە ئاگاداری لێدەکرێت و پارێزراوە. دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئامریکا ڕۆژی دووشەممەب حەوتووی ڕابردوو ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک بایکۆتی نوێ دژی تورکیە دابین دەکات، وتووێژە ئابوورییەکان لە گەڵ تورکیە ڕادەگرێت و باجی گۆمرکی پۆڵا لە سەر ئەو وڵاتە زیاد دەکات. بۆ ئەوەی گوشار بخاتە سەر دەوڵەتی ئانکارا سەبارەت بۆ هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریە.
لە گەڵ ئەوەی وەزارەتی بەرگری ئامریکا، پێنتاگۆن بە ئاشکرا باسی شوێنی پاراستن و ڕاگرتنی ئەو چەک و بۆمبە ناوەکییانەی نەکردووە، بەڵام وا دەردەکەوێت کە ئەو چەکانە کە بریتین لە بۆمبی ب.٦١ بۆ بەرگری لە ڕووسیە و هاوکات بە جێهێنانی بەڵێنەکانی ئامریکا لە هێزەکانی ناتۆدا بێت، ئەو هێزەی کە ٢٨ ئەندامی سەربازی هەیە کە تورکیەش لە خۆ دەگرێت و ئەو بۆمب و چەکانە لە ئێستادا لە بنکەی ئەنجیرلیک پارێزگارییان لێدەکرێت. دوو بەرپرسی باڵای وڵاتی ئامریکا باسیان لەوە کردووە کە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی وزەی ئامریکا لە بێدەنگی تەواو دا سەرقاڵی تاوتوێکردن ڕێگاکانی دەربازکردنی ئەو چەکە ناوەکییانەن و یەکێک لەو بەرپرسانە باسی ئەوەی کرد کە لە ئێستادا ئەم چەک و بۆمبە ناوەکییانە لە کردەوە دا وەکوو بارمتەیەک لە دەستی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیادان.
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی دا باس لەوە دەکات گواستنەوەی ئەو چەک و چۆڵانە بۆ دەرەوەی بنکەی ئەنجیرلیک لە ڕاستی دا بە مانای کۆتایی هێنان بە کردەوەیی هاوپەیمانی تورکیە و ئامریکایە. بەڵام هاوکات ڕاگرتنی ئەم چەکانە لەوێ درێژە پێدان و بەردەوامی خۆڕانەگری ناوەکییە لەو ناوچەدا و پێویستە ساڵانی پێش ئێستا بگوازرایەتەوە و پاکتاو بکرایەت. هێزە ئاسمانییەکانی ئامریکا لە وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە ئەگەری هەبوونی ئەو چەکە ناوەکییانە لەو بنکە و ئەگەری گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی جیاواز بێدەنگییان هەڵبژارد و هیچ وەڵامێکیان نەداوە.
لە ساڵی ٢٠١٤ی زایینی بە دواوە هێزە کوردەکان شان بە شانی سۆپای ئامریکا بۆ تێک شکاندنی داعیش لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریە شەڕیان کردووە و ئازایانە بەرگرییان کردووە، بەڵام حەوتووی ڕابردوو ترامپ فەرمانی پاشەکشێی بۆ هێزەکانی ئامریکایی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە باکووری وڵاتی سووریە دەرکرد. هەنگاوێک کە لە ناو ئامریکا و لە دەرەوەش وەکوو خەیانەت و پشتکردن لە هێزە هاوپەیمانەکان ناوی لێبرا و ئاڵۆزی و هاتووهاواری زۆری لێکەوتووەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.