ئامریکا بۆ دانیشتنی سێ قۆڵی لەمەڕ سووریه‌ لە قەزاقستان بانگهێشت نەکراوە

0
670

ڕۆژی کورد: کێشەکانی نێوان ڕووسیە و ئامریکا ڕۆژبەڕۆژ قووڵتر دەبنەوە و بە چوونی یەکەمین یەکەی سەربازیی ئەمریکا بۆ لەهێستان، ئەو گرژییانە پێیان ناوەتە قۆناغێکی ترەوە و پێدەچێ هەر ئەوەش هۆکاری بانگهێشت نەکرانی ئەمریکا بۆ دانیشتنە سێ قۆڵییەکەی ڕووسیە، ئێران و تورکیە، لەمەڕ سووریە لە “ئاستانە”ـی پێتەختی قەزاقستان بێت.

مارک تونێر، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، تا ئێستا هیچ بانگهێشتنامەیەکیان لەمەڕ ئەو کۆبوونەوە سێ قۆڵییە پێنەگەیشتووە کە بڕیارە ٤ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە وڵاتی قەزاقستان بەڕێوە بچێت.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا پێشتر پێشوازی لەو دانیشتنە کردبوو و هیوای خواستبوو لەو دانیشتنەدا بگەن بە ئەنجامێک.

لە هەمان کاتدا هەواڵدەریی فارسی ئێران هەواڵی هاوبیریی سێ قۆڵی لە نێوان جێگراەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ڕووسیە و تورکیەی لەمەڕ ئەو دانیشتنە سێ قۆڵیە لە پێتەختی قەزاقستانی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێ، حوسێن جەباری ئەنساری، جێگری عەرەبی و ئەفریقای وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ هێلگا شمیت، جێگری فێدریکا موگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئوروپا لە بروکسێل و چەند سەردان و مشتومڕ لە ژنێڤ، بەیانیی ڕۆژی هەینی چۆتە مسکۆ و لەگەڵ میخائیل بوگنداڤ، نوێنەری سەرۆک کۆماری ڕووسیە لە کاورباری خۆرهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیە، چاوپێکەوتنی کردووە و لە دانیشتنی سێ لایەنەی جێگرەکانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیە و تورکیەدا، بەشداری کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت