ڕۆژی کورد: گەمییەکانی هەڵگری چەک و تەقەمەنیی ئەمریکایی، دەستیان کرد بە داگرتنی بارەکانی خۆیان لە بەندەری باکووریی بێرمێرهاوێن لە باکووری ئاڵمان و لەوێشەوە بۆ لەهێستان و وڵاتانی تری باڵتیک ڕادەگواسترێن.
ئەو بارە بریتییە لە ٨٧ تانک، یۆپخانەگەلی هاویتزێر و دەیان ترۆمبیلی شەڕ و بڕیاریشە دەیان ترۆمبیل و زرێپۆشی تر بنێردرێتە ئوروپای خۆرهەڵات.
دەگوترێ ئەو چەک راگوازستنە بە مەبەستی پێشگرتن بە هێرشی ئەگەریی ڕووسیەیە و لە ئێستاوە ئەمریکا، ناتۆ پڕچەک دەکات و پێش بەو مەترسییە دەگرێت.
دۆیچەوێلەش لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە تا دوو حەوتووی تر، نزیک بە ٣٥٠٠ سەربازی ئەرتەش لە کۆلۆرادۆی ئەمریکاوە دەگەنە ئەو شوێنانە کە چەکەکانی بۆ راگواستراوە و ئەوەش بە واتای قۆناغێکی نوێ لە ئامادەکاریی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی لە هەمبەر سووریە، ئەژمار دەکرێت.
دەگوترێ گوردانە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی خولێکی ٩ مانگی لە ئوروپا دەمێننەوە و ئامانجیشیان پاراستنی وڵاتانی ستۆنی، لیتوانی، لتۆنی، لەهێستان و هاوپەیمانەکانی تری ناتۆیە لە دڵەڕاوکێی هێرشی ئەگەریی ڕووسیە بۆ سەریان.
پێشتر ڕووسیە سامانەی موشەکیی ئەسکەندەر و ئێس ٤٠٠ی لە زەریای باڵتیک داناوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی ئەمریکا و ڕێکخراوی ئاتلانتیکی باکووری لێکەوتبۆوە.