ئاشکرا کردنی جاشێکی تر لە پایەگا سنوورییەکانی کوردستان/جاش سەلیم مەنگووڕکوردستانی

0
2369

ڕۆژی کورد:

جاش سەلیم مەنگووڕکوردستانی، کوڕی قادری حەمەدی برایم ئاغای گوندی ئەشکەوتی مەنگوڕانە و ناوی دایکی نەجیبە ـیە.

باوکی سەلیم کە ئەویش جاش بوو بە قادری گوێ سێڵ ناسراو و بەناوبانگ بوو.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ماوەیەک بە رلە ئێستا لەلایەن کۆماری ئیسلامی و لە پایەگا سنوورییەکانی پیرانشار بڵاو بۆوە و تێیدا چەند جاشێک کە چەند کەسی تریان لە لایەن بەشی ناساندنی نیشتمانفرۆشەکانی ناوەندی ڕۆژی کوردەوە ناسێندراون، خۆی بە نیشتەجێی کارخانە قەندی پیرانشار دەناسێنێ بەڵام ناوبراو خەڵکی گوندی کانی ئەشکەوتە و ئێستاش لە شارەکی مەنگوڕانی پیرانشار نیشتەجێیە.

سەلیم و باوکی بە بنەماڵە و خێڵەوە کە لە خێڵی ئامان ـی ناوچەی مەنگوڕایەتیی پیرانشارن، جاش و نیشتمانفرۆش و سەر بە ڕژیم بوون و هەن.

قادری باوکی سەلیم سەردەمی سەرەتای شۆڕشی ئێران و گەشەی خەبات لە کوردستانی خۆرهەڵات لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بۆ ماوەیەکی کورت گیراوە و هەر بۆیەش بە “ئازادە” نووسراوە و تا ماوەیەکی زۆر لە قوتابخانەی ١٧ی شەهریوەری پیرانشار، هەڵکەوتوو لە نزیک مزگەوتی نوێی گشتیی پیرانشار، کاری پاک و خاوێنیی قوتابخانەکەی بە ئەسستۆوە بوو و دامەزرابوو تا ئەوەی کە ساڵی ١٣٨٩-٩٠ ـی هەتاوی مرد.

سەلیم کە بە گوێرەی زانیارییەکان هەندێ کێشەی بنەماڵەیی لەلایەن دایکییەوە لە کۆنەوە هەبووە و هەیە، زاوای عەزیز ـی باپیرئاغای کەوپەڕە کە ئەویش کە هەر لە خێڵی ئامان ـە، جاش و نیشتمانفرۆشە.

لە ئێستادا هەروەک لە کاناڵی ١ ـی تەلفزیۆنی ئێرانیش نیشان درا لەگەڵ چەند جاشێکی وەک هەباسە لاڵ و پێشەوا و دیاکۆ و ئیسار کاک دەروێشی لە پایەگاکانی سنووریی نێوان هەرێمی کوردستانی باشوور و کوردستانی خۆرهەڵات، خەریکی خیانەت و خۆفرۆشین.

هەروەها لە کورتە بەڵگە فیلمێکدا کە لەو دواییانەدا لە کاناڵی ٣ی کۆماری ئیسلامی بە ناوی “کاک و جاش” بڵاو بۆتەوە، ئەو جاشە نیشتمانفرۆشە، دەوری یەکەم و سەرەکی دەگێڕێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت