جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له پڕۆسه‌ی ئاشتیی توركیادا، پێویسته عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بوونی هه‌بێت، چونكه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه ده‌بێت.
بولنت ئارنچ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بۆ قۆناغی نوێی پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیادا، پێویسته ئۆجه‌لان و ئیمرالی بوونیان هه‌بێت
ناوبراو ئەو پیویستییە بە بوونی ئۆجەلانی گێڕاوە بۆ كاریگه‌ریی ناوبراو له‌سه‌ر كورده‌كان و گه‌ریلاكانیش بە گشتی.
ئارنچ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا کە ده‌كرێت (ه د پ) ـەش به‌شداریی چاره‌سه‌ره‌كه بكات، به‌ڵام كه دێته سه‌ر باسی كه‌سێك كه له‌ڕووی چه‌كداری و سیاسییه‌وه كاریگه‌ریی ته‌واوی له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه هه‌بێت، ئه‌و كه‌سه ئۆجه‌لانه. حكومه‌تی توركیا دوای دووساڵ له ده‌ست پێكردنی قۆناغی ئاشتی، به فه‌رمانی ئه‌ردۆغان پڕۆژه‌كه‌ی ڕاگرت و میدیاكانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن کە له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نقه‌ره ده‌ست ده‌كاته‌وه به قۆناغی ئاشتی، به‌ڵام سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردییه‌كان له گفتوگۆكان دوور ده‌خاته‌وه.