۸ وڵاتی دونیا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان به‌ هۆی قه‌یرانی په‌تای كڕۆناوه‌ بوون

0
918

ڕۆژی كورد :
بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا هه‌موو دونیای خستووه‌ته‌ بارودۆخێكی نائاسایی و قه‌یراناوییه‌وه‌، وڵاتانی كووبا، ئێران و سووریه‌ سكاڵایه‌كییان پێشكه‌ش كردووه‌ كه‌ گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان به‌رگری و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌ گه‌ڵ ڤایرۆسی كڕۆنای زۆر دژوار كردووه‌. هاوكات ۸ وڵاتی گه‌وره‌ی دونیا له‌ نامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ سكرتێری گشتیی ڕیكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان بوون.

ماوه‌یه‌ك پێش له‌ دانیشتنی تایبه‌تی ڤیدیۆیی سه‌رۆكانی وڵاتان و ده‌وڵه‌تانی پێشكه‌وتووی جیهان له‌ بواری ئابووری، جی ۲۰ سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی كڕۆنا، داواكاری كۆتایی هێنان به‌ گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان له‌ جیهان به‌ره‌و زیادبوون و هه‌ڵكشانه. ناوه‌ندی هه‌واڵنێری رووسی ئینته‌رفه‌كس ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ۲۶ی ئادار له‌ ڕاپۆرتێكی خۆی دا ڕایگه‌یاند كه‌ ۸ ولاتی ڕووسیه‌، چین، سووریه‌، ئیران، كۆریای باكوور، وێنێزویلا، نیكاراگوا و كووبا به‌ ناردنی نووسراویكی هاوبه‌ش بۆ ئانتۆنیۆ گۆتریش، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان سه‌ر وڵاته‌كانیان بوون.
له‌ به‌شێكی نووسراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌م چه‌شنه‌ هه‌نگاوه‌ سزاده‌رانه‌، به‌رگری له‌ ته‌شه‌نه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كڕۆنای به‌ ته‌واوه‌تی لاواز كردووه‌ و ئاماده‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و ده‌وا و ده‌رمانی بۆ ئه‌م وڵاتانه‌ به‌ تایبه‌تی زۆر دژوار كردووه‌. ئه‌م هه‌شت وڵاته‌ له‌ نووسراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی خۆیاندا داوایان له‌ گۆتریش كردووه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی وه‌گڕ بخات له‌ بواری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێرا و به‌ ته‌واوه‌تی گه‌مارۆكان له‌ سه‌ر وڵاته‌كانیان. سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پیشتر داوای ڕاگرتنی هه‌موو شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی كردبوو بۆ به‌رگری و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌ گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ گشتگییره‌ له‌ هه‌موو وڵاتانی دونیادا.
گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان وه‌كوو كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی سزاده‌رانه‌ به‌كار ده‌هێنرێن دژی چه‌ن وڵاتیك بۆ وێنه‌ له‌ لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا و ئه‌وروپا بۆ دابینكردنی زۆرترین گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ و پاشگه‌ز كردنه‌وه‌یان له‌ چه‌واشه‌كارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان و ملكه‌چ كردنییان به‌ یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ پێی بڕیاره‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجۆمه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ند كراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهێرش بۆ سه‌ر په‌رستگایه‌كی سیكه‌كان له‌ كابۆل ۲۶ كوژراو و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌
بابەتی دواترهه‌ژماری تووشبووانی په‌تای كڕۆنا له‌ ئامریكا سنووره‌كانی ١٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.