Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان یەکەمین یەکەی سەربازیی ئەمریکا بە دژی هەڕەشەکانی ڕووسیە، گەیشتە لەهێستان

یەکەمین یەکەی سەربازیی ئەمریکا بە دژی هەڕەشەکانی ڕووسیە، گەیشتە لەهێستان

0
926

ڕۆژی کورد: چالاکی و کردەوەکانی ئەمریکا بە دژی ڕووسیە کە بەشێک لە چاوەدێرانی سیاسی هێناوەتە سەر ئەو بڕوایە کە ئەگەر هاتنە ئارای شەڕێکی تری جیهانی لە ئارا دایە، هەروا پەرە دەستێنێ. دوای ڕووخانی کۆمونیزم لە ساڵی ١٩٨٩ ـوە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، یەکەمین یەکەمی سەربازیی ئەرتەشی ئەمریکا بە دژی هەڕەشەکانی ڕووسیە، گەیشتە لەهێستان.

هەواڵدەریی ئاسۆشتێدپرێس لە ڕاپۆرتێکدا لە وەرشەو لەمبارەوە نووسی: “سەربازە ئەمریکاییەکان کە بە تانک و ترۆمبیلە سەربازییەکانیانەوە لە سنووری ئاڵمانەوە چوونە ناو باشووری ڕۆژئاوای لەهێستان، لەلایەن خەڵکەوە کە بە ئاڵای ئەمریکاوە هاتبوونە پێشوازییان، بە گەرمییە پێشوازییان لێکرا”.

چەکدارەکانی ئەمریکا لە پایەگایەکی سەربازی لە گوندی زگان، جێگیر دەبن و بڕیارە سەرۆک وەزیرانی لەهێستان و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە لە ڕێوڕەسمێکدا، پێشوازییان لێبکەن.

ناردنی ئەو سەربازانە بۆ لەهێستان، بەشێکە لە هەوڵە بەربڵاوەکانی دەوڵەتی ئۆباما بۆ پشتیوانی لە هاوپەیمانە ئوروپاییەکانی واشنگتۆن لە هەمبەر هەرەشەکانی ڕووسیە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە مسکۆ هەوڵی دا شێوەدووڕگەی کریمە بە خاکی خۆیەوە بلکێنێ و ئەوەش دڵەڕاوکێی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئوروپای لێکەوتەوە.

پەیوەندییەکانی واشنگتۆن و مسکۆ کە بە هۆی هەندێ پرسی وەک دەست تێوەردانی ڕووسیە لە قەیرانی ئوکراین و پێوەلکاندنی شێوەدووڕگەی کریمە بە خاکی خۆی و پشتیوانی لە بەشار ئەسەد، ئاڵۆز بوون، ئێستا لە نزمترین ئاستی خۆی لە دوای شەڕی سارد دایە.

ڕووسیە، جێگیرکردنی ئەو سەربازانەی لە لەهێستان، وەک هەڕەشە بۆ سەر تەناهیی نەتەوەیی خۆی، ناو بردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبژاردەی ترامپ بۆ سیا، ئێران، داعش و ڕووسیە بە هەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر ئەمریکا دەزانێ
بابەتی دواتردوو ڕێکخراوی جیهانیی مافی مرۆڤ، داوای ڕاگیرانی سزای لەسێدارەدانی ١٢ کەس لە بەندیخانەی کەرەج دەکەن
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان