Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان یەکەمین هێرشی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بۆ سەر سووریە بە فەرمانی ترامپ

یەکەمین هێرشی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بۆ سەر سووریە بە فەرمانی ترامپ

0
1271

ڕۆژی کورد: لەسەر فەرمانی ترامپ، یەکەمین هێرشی ڕاستەوخۆی ترامپ لە ڕێگای هێرشی موشەکییەوە بۆ سەر سووریە ئەنجام دراو.

ئەو هێرشە لە ڕێگای ناوەکانی ئەمریکا لە زەریای مەدیتەرانەوە و وەک دژکردەوەیەک بۆ هێرشی کیمیایی ڕژیمی ئەسەد بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب، ئەنجام درا.

لەو هێرشەدا، ٥٩ موشەکی تاماهاوک، لە پایەگای سەربازیی شەعیرات دراوە، شەعیران ئەو شوێنەیە کە لەوێوە هێرشی کیمیایی بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب لە سێ شەممەی ڕابردوودا ئەنجام دراوە.

موشەکی تاماهاک، جۆرێک موشەکی کرووزە کە بە خێراییەکی زیاتر کە خێرایی دەنگ دەگوازرێتەوە و دەڕوات و دەتوانێ لە هەر دۆخێکی ئاووهەواییدا، بهاویژرێت.

ترامپ کە ئێستا لە فلۆریدا خەریکی چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک کۆماری چین ـە، ئەو فەرمانەی دەرکردووە.

ترامپ لە راگەیێندراوێکدا باس لە هێرشی موشەکیی ئەمریکا بۆ سەر ڕژیمی ئەسەد دەکات و دەڵی: “ئەسەد منداڵان، ژنان و خەڵکانێکی بێ تاوانی بە هێرشی موشەکی کوشتووە و لەو هێرشە کیمیاییەدا، منداڵانێکی جوان و ساوا، بوون بە قوربانی”.

ترامپ هەروەها دەڵێ: “منداڵانی خوا نابێ ببنە ئامانجی ئازارێکی ئەوتۆ”.

ترامپ هەروەها دەشڵێ:”من فەرمانی هێرش بۆ سەر ناوەندی چەک و تەقەمەنیی سووریەم داوە، ئەو کردەوەیە بە هۆی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەیە تا بتوانیی پێش بە هێرشی کیمیایی لەو شێوەیە بگرن. ئەو هێرشە لە پێناو بەرژوەندییە سەرەکییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەنجام دراوە”.

ترامپ هەروەها داواشی لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد تا پشتیوان و هاوکاریان بن.

ترامپ هەروەها دەڵێ:”سووریە هێڵەکانی لە ژێر پێی خۆی ناوە. بە هۆی ئەو کردەوانەی سووریە، قەیرانی پەنابەری، شکڵ گرتن و پێکهاتنی داعش و هەڕەشەی تر بەرەوڕووی جیهان بوونەوە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووحیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، یەکدەنگ لەگەڵ بایکۆتی هەڵبژاردنن
بابەتی دواتربەشێک لە دژکردەوەکان لە هەمبەر هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان