Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران یەکەمین فستیواڵی شێعریی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەدەچێ

یەکەمین فستیواڵی شێعریی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەدەچێ

0
1321

یەکەمین فستیواڵی شێعریی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی یەکەمین دیوانی شێعری خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران، بەڕێوە دەچێ.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، کۆڕی فەرهەنگی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران، بە هاوکاریی شاعیران و چالاکانی خوێندکار، یەکەمین ڤستیواڵی بەرهەمی شێعریی خوێندکارانی کورد بەڕێوە دەبات.

بڕیارە ئەو بەرهەمە شیعرییانەی کە بۆ ئەم فستڤاڵە بەڕێوە دەچن، لە دووتوێی دیوانێکی شێعری بە ناوی دیوانی “شیعری خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران” چاپ و بڵاو ببێتەوە.

کۆڕی فەرهەنگی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران  ڕایانگەیاندووە کە ئەو کارەیان بە مەبەستی تێکۆشان لەپێناو گەشەکردنی زمان و ئەدەبی کوردییەوە ئەنجام دەدرێت و بە ئەرکێکی نەتەوەیی هەر مرۆڤێکی کوردیان ناساندووە و دەڵێن بە مەبەستی هەنگاونان لەو بوارەدا و بەو ڕێبازە پیروزە، “کۆڕی فەرهەنگیی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران ماندوو نە ناسانە هەوڵ دەدات هەموو ڕەنگەکان پێکەوە تابلویەکی بەختەوەری بن بۆ دونیای مرۆڤدۆستی و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە و هەروەها هەوڵ دەدات لە ماوەی چالاکیەکانیدا هێمایەکی بەرەو پێشبردن چالاکوانێکی بواری خوێندکاری کوردی بێ.”

کۆڕی فەرهەنگی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران داوایان لە خوێندکارانی ئێستا و پێشووی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کردووە تا بەرهەمەکانیان تا ڕێکەوتی ١٠.٠٣.١٣٩٦ی هەتاوی بۆ ئەو سمینارە بنێرن.

کۆڕی فەرهەنگی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران، چەند تێبینییەکیشیان بەو شێوەیە دەست نیشان کردووە:

1- بەرهەمەکان پاش وەرگرتن لە لایەن مامۆستایانی ئاکادێمیک و تێکۆشەرانی شێعر و وێژەی کوردی هەڵدەسەنگێندرێت و بەرهەمی باشتر ڕەوانەی بڵاوکردنەوە دەکرێت.

2- هەر خوێندکارێک دەتوانێت تا  4بەرهەم بە فونتی یونی کورد سایزی14ڕەوانەی فێستیڤاڵ بکات.

3- بە مەبەستی کار ئاسانی و لە سەر داواکاری ژمارەیەکی بەر چاو لە دەرچوانی زانکۆ کە ئێستاکە لە گۆڕەپانی خوێندندا نەماون دەرفەت دەڕەخسێنین  تا بە بەشداری خویان فستیڤاڵەکەمان پڕ بایەختر بکەن بە واتایەکیتر ئەو شاعیرانەی لەم چەند ساڵەی ئاخردا خوێندیان تەواو کردووە ئەتوانن بەرهم بنێرن

4- شاعیران پێویستە کورتەیێک لە ژیاننامە و وێنەیێک لە خویان لەگەڵ ژمارەی پێوەندی هاوکات  لە گەڵ بەرهەمە کانیان بنێرن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەفسانەی تاراما لە جزیری کوردستان
بابەتی دواترسمایل شەڕەفی: له‌ ئێراندا هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌ به‌ پرۆسه‌یه‌کی دێموکراتیک‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن و نه‌ ئاکامی دێموکراتیکیان لێ ده‌که‌وێته‌وه‌
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان