Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران یەکێکی تر لە قوربانییانی تەقینەوەی کەپسوول لە تاکستان، کۆچێ دوایی کرد

یەکێکی تر لە قوربانییانی تەقینەوەی کەپسوول لە تاکستان، کۆچێ دوایی کرد

0
1151

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد، چنوور شێخەنەژاد خێزانی کامیل عوسمانی کە ڕۆژی شه‌ممه 8ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1395ی هەتاوی  بە هۆی تەقینەوەی کەپسولی گاز لە نێو کرێکارانی کورد لە تاکستان، وێڕای چەند کەسی تر بریندار ببوو، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٨ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی گیانی لەدەست دا.

چنوور شێخەنەژاد لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی سنجێ ـی ناوچەی ئالانی سەردەشتە و لە گوندی سوێناس ـی مهاباد، ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو.

ڕۆژی شه‌ممه 8ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1395ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی کەپسولی گاز لە نێو کرێکارانی کورد لە تاکستان، منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵان گیانی لەدەست دا و ٥ کەسی تریش بریندار بوون.

ئەو کرێکارە کوردانە خەڵکی گوندی سوێناس ـی سه‌ر به باژێڕی مه‌هاباد و سنجوێی ناوچەی ئالانی سەردەشت ـن کە بە هۆی نەبوونی کار لە کوردستان، ڕوویان کردۆتە باژێڕی تاکستان.

‎ناوی بریندارەکان بریتی بوو لە: حوسێن عوسمانی، کامیل عوسمانی، شەرمین و ئەسرین شێخەنەژاد و چنوور شێخەنەژاد.

شەرمین و ئەسرین ژن خوشکی کامیل عوسمانی و خەڵکی گوندی سنجوێی ناوچەی ئالانی سەردەشتن.

کامیل عوسمانی و خێزانەکەی و ئەسرین و شەرمین ڕۆژی شەممە لە نەخۆشخانەی ڕەجایی شاری قەزوێن نەشتەرگەرییان بۆ کرابوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویەکیەتیی شۆڕشگێڕان ئاگادارییەکی روو لە رای گشتی بڵاو کردەوە
بابەتی دواترپێنج کوردی خۆرهەڵات لە ناو ڕێکخراوە ئیسلامییە تیرۆریستتەکانی سووریە کوژران
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان