عه‌بدول مالک ئه‌لمخلافی، جێگر سه‌رۆکی شوورای وه‌زیران و، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند: وتووێژه سیاسیه‌کان که له یه‌مه‌ن دێته ئاراوه بۆ بڕیارنامه‌ی 2216ی ڕێکخراویی نێونه‌ته‌وه‌یی.
ناوبراو ڕایگه‌یاند ئه‌مه ته‌نیا ڕێگه‌ی سیاسیه که له لایه‌ن وڵاتانی هاوپه‌یمانه‌وه پشتیوانی لێ ده‌کرێ.
ئه‌لمخلافی ڕایگه‌یاند: داوامان له دۆستانی یه‌مه‌نی کردوه که پابه‌ندی باروودۆخی ئاشتی له‌و وڵاته بن و چاوه‌ڕوانی وتووێژه سیاسیه‌کانی 14 جوولای ده‌بین.
ناوبراو ڕایگه‌یاند، هه‌ر جۆره وتووێژێک له گه‌ڵ کودتاچییه‌کان ڕد ده‌که‌ینه‌وه و ته‌نیا له گه‌ل ڕێکخراویی نێونه‌ته‌وه‌یی وتووێژه ده‌که‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند؛ ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته مه‌حکووم ده‌که‌ین و، ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی کۆماری ئیسلامی به بڕیارنامه‌ی 2216ی ڕێکخراویی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌یه‌نین و سکاڵایه‌ک ئاراسته ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها ناوبراو جه‌ختی کردوه له ئاکامی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی کۆماری ئیسلامی بوو له یه‌مه‌ن، که پێوه‌ندیمان له گه‌ڵ ئێران بچڕاند
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردوون ناسر جووده ڕایگه‌یاند: ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و، ناردنی مشاورانی نیزامی بۆ ئه‌و وڵاته له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه دێڕاسه‌ت کراوه‌و، ئێمه وه‌کوو وڵاتانی هاوپه‌یمان پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی مه‌شرووع له یه‌مه‌ن ده‌که‌ین و له هه‌وڵی سه‌ر له نوێی دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته داین.