Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران یه‌كه‌مین ڕۆمانی کورد له‌باره‌ی‌ كۆڵبه‌رانه‌وه‌ بڵاو کراوە

یه‌كه‌مین ڕۆمانی کورد له‌باره‌ی‌ كۆڵبه‌رانه‌وه‌ بڵاو کراوە

0
1199

ڕۆژی کورد: یه‌كه‌مین ڕۆمانی‌ كوردی سەبارەت بە‌ كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی‌ کورد، به‌ شیوەزاری هەورامی‌ چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

پەرتووکی ڕۆمانی‌ “نیمه‌شه‌و بێ” له‌لایه‌ن نووسه‌ری‌ كورد حافز ئه‌حمه‌دی‌ ـیەوە نووسراوە.

 کوژرانی کۆڵبەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، بەشێکی سەرەکی لە نوچە و هەواڵی ڕۆژانەی کوردستانی خۆرهەڵاتە.

لە ماوەی رابردوودا چەندین کۆڵبەری کورد کوژراون کە دەکرێ ئاماژە بەو چەند نموونەیە بکەین:

ڕەزا ڕەعنایی، خەڵکی گەورە دێی ساوانی سەر بە شاری بانە، رۆژی هەینی، ١٩ سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئینزامیەکانەوە لە ناوچەی سنووری سەرتەزین تەقەی لێکرا و بە سەختی برینداربوو.

کاتژمێر ٣:٣٠ تا ٤ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کوردی سەردەشتی بە شێوەیەکی گوماناوی لە سنوورەکانی سەرشیو ، گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری ڕۆژی کورد شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی، محەممەد خزرزادە ناسراو بە محەممەدگڵە ڕاگەیاند کە خێزانداریشە.

کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ، بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە، خۆی هەڵواسی و کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا. فەرهاد عەباس‌پور، خەڵکی گوندی “عەنبێ”ی سەربە ناوچەی تەرگەوەڕ سەربە بەخشی سیلوانەی ورمێ، هەولی خۆکوشتنی داو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.

ەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو کۆڵبەرە لاوە کوردەی خەڵکی دزاوەری ناوچەی هەورامانی لهۆن کە ٣ ڕۆژ بەر لە ئێستا بەنیازی کۆڵبەری و دابین کردنی پێویستییەکانی ژین، بەرەو ناوچە سنوورییەکان دەرکەوتبوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە 20ی سەرماوەزی 1395ی  هەتاوی، لەلایەن خەڵکی گوند لە بەرزاییەکانی ناوچە کوێستانییەکانی ئەو گوندە دۆزرایەوە.

بۆ باشتر ئاگاداربوون لەمەڕ کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەرانی کورد لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ئەو ڕاپۆرتە بخوێنەوە.

روزشمار کشتە و خزمی شدن کولبران کورد

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسینەماکارانی فەڕانسە و وڵاتانی تری ئوروپا، لە ڕاگەیێندراوێکدا داوای ئازادکرانی کەیوان کەریمی دەکەن
بابەتی دواتردوو فەرماندە و ئەندامیکی تری سپای تیرۆریستیی پاسداران لە سووریە کوژران
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان