Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا: با ئێران هیچ گومانی لە جیددی بوونی ئەمریکا...

یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا: با ئێران هیچ گومانی لە جیددی بوونی ئەمریکا نەبێ

0
1021

ڕۆژی کورد: هەڕەشەکانی ئەمریکا بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نەتەنیا پاشەکشەی بەدواوە نەبووە بەڵکوو بەرەو زێدەبوون و جیددی بوون دەڕوات. دوای گەمارۆ نوێیەکان، ئەمجارە، مایک پێنیس، ڕوو بە ئێران دەڵێ: “با کۆماری ئیسلامی هیچ گومانێکی لە جیددی بوونی ئەمریکا نەبێ”.

ڕۆژی کورد: مایک پێنیس، یاریدەدەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، جارێکی تر ڕێکەوتننامەی ناوکی لەگەڵ ئێرانی بە “ڕێکەوتنێکی ترسێنەر” وەسف کرد  و گوتی: “دۆناڵ ترامپ خەریکی هەڵسەنگاندنی ئەو ڕێکەوتننامەیە” و گوتیشی ئێران نابێ هیچ گومانێکی لە جیددی بوونی سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا هەبێ.

پێنیس گوتیشی کە ئەوان هەر لە ئێستادا کە ئەو قسە دەکات، خەریکی هەڵسەنگاندنی ڕێکەوتننامەی بەرجام ـن.

یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئەمریلا لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی هەواڵی ئێن. بی . سی کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی بڵاو بۆوە، پیداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێران لەگەڵ کۆمەڵگای ناونەتەوەیی ڕێکەوتنێکی کردووە کە سەرۆک کۆما، من و دەوڵەت، تا ئێستاش بە ترسێنەری دەزانینن.

ترامپ لە کاتی ناگەشەکانی هەڵبژاردنی دا، ڕێکەوتتنامەی ناوکی لەگەڵ ئێرانی بە “خراپترین ڕێکەوتنی هەبوو” پێناسە کردووە و بەڵێنی دابوو کە ئەگەر دەسەڵات بگرێتە دەست، چاوی پێدا بخشێنێتەوە.

پێنس لەو بارەوە کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا لایان وایە ئەو ڕێکەوتننامەیە دەبێ بمێنێتەوە گوتی: “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لەو بارەوە بڕیار دەدرێ”.

پێنس هەروەها گوتیشی: “ترامپ لەو بارەوە گوێ لە قسەی سەرجەم راوێژکارەکانی دەگرێت بەڵام هیچ کات هەڵە ناکات”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووناتانیاهوو داوای پێکهاتنی بەرەیەکی یەکگرتوو بە دژی ئێران دەکات
بابەتی دواترکۆڕێکی رێزلێنان لە “د. ئیبراهیم یۆنسی” لە بانە بەڕێوە دەچێت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان