خوێنەری هێژا:
بابەتی بەردەستت یەکێکە لە زنجیرە وتووێژەکانی گەورەژووری ڕاوێژ لە ڕایەڵەی تلێگرام کە لە ڕێکەوتی 13 و 14ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی لەسەر مژاری “یادێک لە مامۆستا هێدی، شاعیری نەتەوەیی کورد” بە میوانداریی، ساماڵ ئەحمەدی، شاعیر، نووسەر و ڕەخنەگر و بە پێشکەشکاریی حەسەن سەرابی، چالاکی مەدەنی، ئەنجام دراوە
ئەحمەدی: سەرەتا ئەگەر ئیزن هەبێ کورته‌باسێک له‌سه‌ر ڕێبازناسیی شیعری کوردی پێشکه‌ش به ئێوه‌ی ئازیز ده‌که‌م، پاشان باسی ڕۆلی مامۆستا هێدی له فۆڕم و هزری ئه‌ده‌بیی کوردی‌دا ده‌که‌ین.
ڕێبازناسیی ئه‌ده‌بیاتی کوردی:
ڕێبازی ئه‌ده‌بیی موکریان: سه‌ر به قوتابخانه‌ی هزری ـــ زمانیی موکریان
(شێعری کوردی له سه‌ره‌تاوه تا کۆماری کوردستان).
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێناسه‌یه‌ک له ئه‌م دوو زاراوه‌یه بخه‌ینه به‌ردید و بزانین مه‌به‌ست له ”ڕێبازی ئه‌ده‌بیی موکریان” و ”قوتابخانه‌ی هزری ـــ زمانیی موکریان” چییه، پێویسته هه‌رچه‌ند زۆر به‌کورتی،
به‌ڵام ئاوڕێک له مێژووی هزر و زمان و ئه‌ده‌بی کوردی بده‌ینه‌وه.
ئێمه ده‌زانین که مێژووی ئه‌ده‌بی نووسراوی کوردی نیزیکه‌ی پێنج سه‌ده‌یه و زۆربه‌ی ئه‌و دهقانهشی که له‌و ماوه‌یه‌دا نووسراون و ماونه‌ته‌وه و به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتوون، به شێوه‌ی شیعر و هۆنراوه‌ن.
ڕێباز (سه‌بک)ی ئه‌ده‌بی، له ساده‌ترین پێناسه‌یدا، به واتای شێوازی له‌کارهێنانی وشه و ڕێزمانی زمانه له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه.
زمان (وشه و ڕێزمان) ڕه‌هه‌ندێکی فه‌رهه‌نگی (که‌لتووری) هه‌یه، که هه‌م توانای ڕێزمانی هه‌یه و، هه‌م توانای کۆمه‌ڵایه‌تی. واته زمان، خه‌زێنه‌یه‌کی پێکهاته‌مه‌ندی چه‌مک و واتایه و، هه‌موو به‌کارهێنانێکی زمان وه‌ڕێخستنی جۆره سیستمێکه له دۆخێکی فه‌رهه‌نگیدا، که به زمانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
(١) یه‌که‌م ڕێبازی ئه‌ده‌بیی کوردی، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌قانه‌ی که هه‌ن و تۆمار کراون، ڕێبازێکی ئه‌ده‌بییه، که تێیدا زمان ده‌ربڕی واتاگه‌لی پێوه‌ندیدار به بیروباوه‌ڕی ئاینییه‌وه‌یه (ئاینی یارسان) و قاڵب یان فۆڕمی ده‌ربڕین له‌و ڕێبازه‌دا کێشی په‌نجه‌یییه. وه‌کو شیعره‌کانی نامه‌ی سه‌ره‌نجام و دوو به‌یته‌کانی بابا تاهیری هه‌مه‌دانی. ده‌کرێ ئه‌م ڕێبازه ناو بنێین (ڕێبازی لوڕی ـــ گۆرانی). ئه‌م ڕێبازه دوو یان سێ قۆناغی هه‌یه و لێره‌دا ده‌رفه‌تی باسکردنیمان نییه.
(٢) دووه‌م ڕێبازی ئه‌ده‌بیی کوردی، ڕێبازێکه به ده‌ربڕینێکی لیریک (غێنایی) و بنه‌باس یان تێمی ئاینییه‌وه. قاڵب یان فۆڕمی ده‌ربڕین له‌م ڕێبازه‌دا زیاتر کێشی په‌نجه‌یییه. هه‌رچه‌ند به‌شێک له شیعره‌کانی مه‌لای جزیری به کێشی عه‌رووزین، به‌ڵام ئه‌وانیش له باری ڕاوێژه‌وه، هه‌ر میسره‌ع یان نیوهدێڕکیان له دوو که‌رتی ٥ هیجایی پێک هاتووه و له ئاهه‌نگی کێشی په‌نجه‌یی نیزیکه. ئه‌م جۆره شیعره له زمانی کوردی‌دا به شێوه‌زاره‌کانی گۆرانی و کرمانجیی (سه‌روو / خواروو) هه‌یه. وه‌کو شیعره‌کانی مه‌لای جزیری (کرمانجیی سه‌روو) و مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی (گۆرانی) و شیعره‌کانی ئه‌حمه‌دی کۆر (کرمانجیی خواروو). ئه‌م ڕێبازه ده‌کرێ به ناوی (ڕێبازی خۆماڵی) بناسین.
(٣) سێیه‌م ڕێبازی شیعری کوردی، ئه‌و ڕێبازه‌یه که بنهباسهکهی زیادتر ئایینی و لیریکییه، به‌ڵام جارجار بنهباسی نه‌ته‌وه‌ییشی تێدا هه‌یه. ئه‌م ڕێبازه له پایته‌ختی میرنشینی بابان له سلێمانی هاته نێو دنیای شێعری کوردییه‌وه. به ناوی ”نالی”یه‌وه تۆمار کراوه و زیادتر به ناوی ڕێبازه‌که‌ی ”نالی” ناوی هاتووه. له‌م ڕێبازه‌دا که زیادتر به شێوه‌زاری کرمانجیی خواروو نووسراوه، بۆ یه‌که‌م جار شیعری کوردی فۆڕمه ڕه‌سه‌ن و خۆماڵییه‌که‌ی خۆی، واته کێشی په‌نجه‌یی لێ سه‌ندرایه‌وه و به‌رگی عهرزووی له به‌ر هه‌ڵکێشرا. که عه‌رووز قاڵبێکی عه‌ره‌بییه. شه‌مسی قه‌یسی ڕازی، نووسه‌ری کتێبی ”المعجم فی معاییر اشعار العجم”، له کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێ: ”له‌ودیو چیاکانی زاگرۆزه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌ژین، شیعری خۆیان هه‌یه و به کێشی عه‌رووزی عه‌ره‌بی و فارسی شیعر نانووسن و پێشیان خۆش نییه.”
له تایبه‌تمه‌ندییه دیاره‌کانی زمانی ئه‌م ڕێبازه شیعرییه ئه‌وه‌یه که سه‌رباری به‌رفره‌وانیی خه‌یاڵ تێیدا، له وشه و زاراوه‌ی عه‌ره‌بی زۆر که‌ڵک وه‌رگیراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی شاعیرانی ئه‌و ڕێبازه خوێنده‌واری حوجره بوونه و زانستهکانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان خوێندووه، له شیعره‌کانیاندا وشه‌گه‌لی پێوه‌ندیدار به زانست و حیکمه‌ت و فه‌لسه‌فه و ئه‌ستێره‌ناسی و پزیشکی و ئاینی هاتووه. شاعیرانی ناوداری ئه‌م ڕێبازه زۆرن: نالی، سالم، مسته‌فابه‌گی کوردی، وه‌فایی، میسباحودیوانی ئه‌ده‌ب و ………..
(٤) چواره‌م ڕێبازی شیعری کوردی، به بڕوای من دوو به‌شه، به‌شێکی له باشووری کوردستانه و به‌شێکی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان:
١ــ٤ به‌شه‌که‌ی باشوور، ئه‌و بزووتنه‌وه ئه‌ده‌بییه‌یه که له باری نێوه‌رۆکه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی حاجی قادری کۆیی ده‌ستی پێ کرد و له باری فۆڕم و له‌کارهێنانی زمانه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ نووری شێخ ساڵح و هاوڕێکانییه‌وه به ئه‌نجام گه‌یه‌نرا. له‌م ڕێبازه‌دا بنه‌باس و بابه‌ته‌یلی مافخوازانه و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به زمانێکی به‌ره‌به‌ره دابڕاو له زمانی زاڵی دیوه‌خانی و وشه‌گه‌لی بیانی تایبه‌تمه‌ندییه‌کی تایبه‌ت به شێوازی نووسینی ئه‌م چه‌شنه شیعره ده‌به‌خشن.
٢ـــ٤ به‌شه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و بزووتنه‌وه ئه‌ده‌بییه‌یه، که خۆی سه‌ر به قوتابخانه‌یه‌کی هزری ــ زمانییه، که داهێنه‌ری ئه‌و قوتابخانه هزری ـــ زمانییه، ڕووناک‌بیری ناسراو، (سه‌یفولقوزات)ه.
له سه‌رده‌مێکدا که سه‌یفولقوزات ده‌ستی به نووسینی شیعر کرد، فوڕمی باوی شیعرنووسین هێشتا هه‌ر ڕێبازه‌که‌ی (نالی) بوو، شاعیری هاوسێی سه‌یف، واته میسباحودیوانی ئه‌ده‌ب هه‌ر به‌و ڕێبازه ئه‌ده‌بییه شێعری نووسیوه، که له گوندێکی ته‌نیشت گونده‌که‌ی سه‌یف و هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و ژیاوه. به‌ڵام سه‌یفی ڕووناکبیر له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی که ئاگای له هه‌ڵگیرسانی بیری نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌لایه‌ن سمایل ئاغای شکاکه‌وه بوو، هه‌روه‌ها ئاگای له بزووتنه‌وه‌ی مه‌شرووته‌خوازیی گه‌لانی ئێران و هاتنه ئارای کۆمه‌ڵێک چه‌مکی مۆدێرنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ئاگای له بزووتنه‌وه‌ی تورکهگهنجهکانی تورکییه‌ش هه‌بوو، که خه‌ریک بوون به‌ره‌و ژیانیکی نوێی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاویان هه‌ڵدێناوه، سه‌رباری هه‌مووی ئه‌مانه شێعری ئه‌و زه‌مانه‌ی فارسیی ده‌خوێنده‌وه، که به‌ره‌و نوێبوونه‌وه ده‌ڕۆیشت و چه‌مک و باتهیلی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی تێدا له‌کار هاتبوو. شیعر ببوو به گه‌رووی هاواری دادخوازی و مافخوازیی شۆڕشگێرانی مه‌شرووته‌خواز… بۆیه سه‌یفی کوردانیش، قۆڵی هیممه‌تی لێ هه‌ڵماڵی و زمانی شیعری گۆڕی، بابه‌ته‌یلی کۆمه‌لایه‌تی و ژینگه‌یی و سیاسی و مافخوازیی هێنایه نێو زمانی شیعره‌وه… هاوهزمان له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌کانه زمانییه‌ی سه‌یف، شاعیری ناوداری کورد، (مه‌لا مارفی کۆکه‌یی)ش بنه‌باس و نێوه‌رۆکی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به شیعر ده‌هۆنییه‌وه و هه‌ر به شیعر ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌ره‌به‌گ و ده‌وڵه‌مه‌ندانی سه‌رده‌می خۆی ده‌گرت…
ئالێره‌وه ڕێبازی ئه‌ده‌بیی موکریان سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ڵام له کۆماری کوردستاندا بوو که ئه‌م ڕیبازه له سه‌رده‌ستی قوتابیانی به‌ئه‌مه‌گی سه‌یف؛ هه‌ژار، هێمن، خاڵه‌مین، محه‌مه‌د نووری (عه‌تری گڵۆڵانی)، ئاوات، حه‌قیقی، هێدی و…. به لووتکه‌ی خۆی گه‌یشت. ئه‌م ڕیبازه ئه‌ده‌بییه به شێوه‌زاری کرمانجیی خواروو (سۆرانی ـــ موکریانی) نووسراوه و هۆکاری ئه‌وه‌ی که پێی گوتراوه ”ڕێبازی ئه‌ده‌بیی موکریان” ئه‌وه‌یه، که له ناوچه‌ی موکریان هاتووه‌ته ئاراوه.
ڕێبازی ئه‌ده‌بیی موکریان، ده‌چێته خانه‌ی ئه‌ده‌بیاتی به‌رگرییه‌وه. بنه‌باس و نێوەرۆکی ئه‌م ڕێبازه ئه‌ده‌بییه بریتییه له: ئارمانخوازی، ئازادیخوازی، گۆڕانی دنیای هه‌یی، دروستکردنی دنیایه‌کی نوێ، به‌رجه‌سته‌کردنی خواسته نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یییه‌کان.
ڕاوێژی ئه‌م ڕیبازه ئه‌ده‌بییه بریتییه له: زمانێکی ڕه‌خنه‌گری کۆمه‌لایه‌تی ــ سیاسی، که گه‌ره‌کییه‌تی ده‌ربڕ و ڕۆشنگه‌ری فکر و ئه‌ندێشه‌ی نوێی مرۆڤی سه‌رده‌م بێت. ده‌یه‌وێ هاواری دادی نه‌ته‌وه‌خوازی و نیشتمانپه‌روه‌ری بێ. ڕه‌خنه له خوڕافات و دواکه‌وتوویی ده‌گرێ و ده‌یهه‌وێ کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و دنیایه‌کی کراوه بچێت.
زمانی ئه‌م ڕیبازه ئه‌ده‌بییه، ساده و ڕه‌وانه. زمانی ئاخاوتنی ئاسایی خه‌ڵکه به شێوازێکی خه‌یاڵی و ئه‌ده‌بی، که خۆی له مهتهڵۆکهبوون ده‌پارێزێت، به‌ڵام پێچه‌ڵپێچیی تایبه‌تی زمانی ئه‌ده‌بیش ڕه‌چاو ده‌کات، هه‌رچه‌ند جاری وایه هێنده ساده ده‌بێته‌وه، که ده‌گاته ئاستی وتارێکی ڕووت و هیچ نیشانه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیی پێوه نامێنێت، که ئه‌م جۆره ده‌قه له‌نێو ئه‌و ڕیبازه‌دا که‌م نییه، به‌ڵام زۆر سه‌رنجی پێ نه‌دراوه.
ڕه‌هه‌ندێکی دیاری ڕێبازی ئه‌ده‌بیی موکریان ڕه‌هه‌ندی (لیریک)بوونییه‌تی. غه‌زه‌ل له‌م ڕیبازه ئه‌ده‌بییه‌دا فۆڕمێکی به‌رچاوه. به‌ڵام جوداوازیی غه‌زه‌لی ڕێبازی ئه‌ده‌بیی موکریان له‌وه‌دایه که هه‌ستی خۆشویستن و مه‌یلی ده‌ستبازیی نێوان دوو دڵدار تێکه‌ڵ به هه‌ستی ئاوێته‌بوونی جه‌سته‌ی مرۆڤی کورد به خاکی نیشتمانه‌که‌ی ده‌بێت. هێدی و هێمن له‌م بواره‌دا سه‌رتۆپی شاعیرانی ڕیبازی موکریانن.
من پێشتر ئه‌م بابه‌ته ئاماده کرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بچینه سه‌ر باسی ئه‌ده‌بییه‌تی ئه‌ده‌بیاتی مامۆستا هێدی، لێره‌وه له‌خزمه‌ت پرسیار و بۆچوونه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزدام..
ڕاوێژ: پێگەی ئەدەبیی مامۆستا هێدی لە ناو ئەدەبی کوردی‌دا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ئەحمەدی: هێدی به‌لای منه‌وه شاعیرێکی خاوه‌ن ڕاوێژی تایبه‌تی خۆی له شیعری کوردیدایه، که سه‌رباری لایه‌نه ئه‌ده‌بییه‌که‌ی که‌سایه‌تییه‌کی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی سیاسی و نیشتمانیشه.
مامۆستا هێدی له چه‌ندین قالبی دیاری ئه‌ده‌بیدا توانای داهێنانی خۆی به‌چه‌شنێک به‌تاقی کردووه‌ته‌وه، که توانیویه‌تی کاریگه‌ریی له‌سه‌ر زمانی ئه‌ده‌بی کوردی دابنێت. له گۆڕینی باری واتایی قاڵبه شیعرییه‌کانه‌وه بگره هه‌تا جوانکاریی ئه‌ده‌بیی زۆر ناوازه‌ی تایبه‌ت به خۆی.
که باس له‌وه ده‌که‌ین شاعیرێک ڕاوێژی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێ، واته پێگه‌ی ئه‌و شاعیره له زماندا پێگه‌یه‌کی داهێنه‌ره و لاساییکه‌ره‌وه نییه، توانای پێشکه‌شکردنی ڕاوێژی زمانی و گوتاری هزریی هه‌یه، شیعری هێدی له‌و چه‌شنه شیعره‌یه، گوتاری شیعری هێدی گوتارێکی نیشتمانپه‌روه‌ری و ئازادایخوازی و ئاڕمانخوازی و ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گره هه‌م له گوتاری زاڵ و هه‌یی و هه‌م له گوتاره‌که‌ی خۆیشی که جاری وایه هه‌ست ده‌کات کاتی به‌فێڕۆ داوه و وه‌ختی خۆی به ته‌کنیکی واوه خه‌ریک کردووه که ستراتیژی مه‌به‌ستی گوتاره‌که‌ی نه‌پێکاوه. هێدی فۆڕمی شیعر له خزمه‌تی نێورۆکی گوتاره‌که‌ی خۆیدا به چه‌شنێک له‌کار دێنێت، که خوێنه‌ر وێڕای وه‌رگرتنی چێژی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی به دوای هزرێکی خاوه‌ن گوتاریشدا بگه‌ڕێت.
ڕاوێژ: هێدی بە شاعیرێکی ناسک خەیاڵ ناسراوە، ئێوە توخم یان چەمکی خەیاڵ لە ناو شیعرەکانی مامۆستا هێدیدا چٶن هەڵدەسەنگێنن؟
ئەحمەدی: هه‌ر به‌ڕاستی ته‌عبیرێکی یه‌کجار جوانه. به‌ڕاستی شیعری هێدی له ناسکیدا له‌و ههودایهش ناسکتره که ”نالی” ده‌ڵێ: ”به داوهشیعری ده‌قیقی وه‌کو خه‌یاڵ، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که شاعیره سه‌د داوی نایه‌وه”.
خه‌یاڵ له شیعری هێدیدا له ژوانگه‌یه‌کی هێنده نهێن و بهپارێزدا خۆی له‌گه‌ڵ زمان ڕێک ده‌خات، که وته‌ی ناسک‌تر له گوڵ له جێژوانه‌که‌ی به‌جێ دێڵی، توانای هێدی له به‌کارهێنانی زمانی ڕه‌سه‌ن و په‌تیی ئاخاوتنی شێوه‌زاری کرمانجی خواروو (سۆرانی ـــ موکریانی)دا هێنده به‌رز و پته‌وه که زۆر به ئاسانی هه‌ودای خه‌یاڵی پێ ده‌چنێت؛
من خەمی خاڵێك دەخۆم، تەنیا ئەوەندە و هیچی تر
لەو جیهانە گەورەدا، هەر ئەو خەمە وردەم هەیە
خه‌می هێدی ورده، به‌ڵام هێنده وه‌ستایانه دهیبێنێتهوه و له‌به‌ر ئاوێنه‌ی زمانی داده‌نێ، که هه‌موو خوێنه‌رێک به خوێندنه‌وه‌ی جه‌زبه ده‌یگرێ و حه‌ز ده‌کا، هه‌رچۆنێک بێ خوێ بگه‌یه‌نێته ئه‌و ناسکی و جهزبهیه و، هێدیش زۆر زیره‌کانه ئابه‌و زمانه ڕاکێشه‌ره گوتاره فکری و هزرییه‌که‌ی خۆی که گوتارێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه ده‌خاته به‌رده‌می خوێنه‌ره‌که‌ی، ئه‌و خوێنه‌ره‌ی پێشتر به هه‌ودای ناسکی خه‌یاڵ له داوی خستووه.
ڕاوێژ: مامۆستا هێدی لەگەڵ شاعیر بوون، سیاسیش بوو، بەڵام لە سیاسەتدا بیرێکی حیزبیی خەست و خۆڵی بارزانیانەی هەبوو، ئایا ئەوە کاریگەری لەسەر شیعرەکانی بە نەرێنی نەبووە؟
ئەحمەدی: به‌پێچه‌وانه‌وه، من پێموایه کاریگه‌ریی ”ئه‌رێنی”ی هه‌بووه. هێدی وه‌کو ئینسانێکی کورد خاوه‌نی هزرێکی سیاسییه و بۆ کارکردن له‌پێناو گه‌یشتن به‌و هزره پیویستی به که‌ره‌سته‌یه‌کی وه‌کو حیزب هه‌یه. زۆربه‌ی شاعیرانی کورد ناچار بوون، له ڕیزی لایه‌نێکی سیاسیی تایبه‌تدا کار بکه‌ن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه هزرییه‌کانیان، که بێگومان شیعریش به‌شی هه‌ره گرینگ‌یان بووه. پێشتر باسم کرد، هێدی به شیعر ڕه‌خنه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێ. ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ی شیعری هێدی گه‌یوه‌ته ئه‌وه‌ی که ڕه‌خنه له خۆیشی ده‌گرێ. که‌واته کارکردنی له ڕیزی حیزبێکی تایبه‌تدا وای له هێدی کردووه، که به خۆیدا بێته‌وه. ڕه‌خنه له خۆی بگرێ، یانی گوتارێکی ڕه‌خنه‌یی شیعری بخاته بواری نووسینی شیعری کوردییه‌وه. ئاخۆ ئه‌مه لایه‌نێکی ئه‌رێن نییه؟
خۆزگه هه‌ر مردن هه‌با و ده‌ردی په‌شیمانی نه‌با
دیزه هه‌ر بۆیه ده‌ڵێ: بشکێم و نه‌زرینگێمه‌وه
به‌ڵام ده‌ردی په‌شیمانیی هێدی نیعمه‌تی ئه‌وه‌ی پێ به‌خشیوه، که به په‌یڤێکی نوێوه به سه‌ر لانه‌ی شیعردا بڕشێته‌وه، ئه‌وه به‌لای بۆچوونی منه‌وه لایه‌نێکی زۆر گرینگه:
من که وه‌ک بولبول چریکه‌م کورده‌واری پڕ ده‌کرد
ئێسته وه‌ک له‌گ له‌گ له سه‌ر بێچووی شێعر ده‌ڕشێمه‌وه
نیچه ڕه‌خنه له کانت ده‌گرێ و ده‌ڵی دادگای ئه‌قڵه‌ی کانت ڕه‌خنه‌ی به هیچکوی نه‌گه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یوێرا بایه‌خه‌کان بێنێته دادگای ڕه‌خنه‌وه، هێدی بایه‌خه هه‌ره پیرۆزه‌که‌ی خۆی هێناوه‌ته دادگای ڕه‌خنه‌وه.
ڕاوێژ: کاروانی خەیاڵ بەشی هەرە بەرزی شعرەکانی مامۆستا هێدیە کە لە سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنز و دڵداری لە خۆی دەگرێ، دوای کاروانی خەیاڵ، بە گشتی ئێوە بایەخی کاروانی خەیاڵ لە ناو کتێبخانە و ئەدەبی کوردی‌دا چۆن دەبینن؟
ئەحمەدی: کاروانی خه‌یاڵ، یه‌کێک له به‌رهه‌مه کلاسیکه‌کانی ئه‌ده‌بی کوردییه. کلاسیک به واتای به‌رهه‌مێکی خاوه‌ن پێگه‌ی ئه‌ده‌بیی زۆر به‌رز و داهێنه‌ر له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا. ئه‌گه‌ر زمانی کوردی کاروانی خه‌یاڵی نه‌بووایه، چه‌ند داهێنانێکی زمانی و شیعریی و هونه‌ریی ئه‌ده‌بیی که‌م ده‌بوو.
راسته کاروانی خه‌یاڵ دیوانێکه له قاڵبی جۆربه‌جۆری شیعردا شیعری تێدایه که پێشتریش ئه‌و قاڵبه شیعرییانه هه‌بوون به‌ڵام له کاروانی خه‌یاڵدا لاساییکردنه‌وه نین، تێکرار نین. بۆ نموونه مه‌سنه‌وی له کاروانی خه‌یاڵدا، له‌بری گێرانه‌وه‌ی باسی هیجران و چیرۆکی دینی، داستان (حه‌ماسه)ی شۆڕشگێڕی ده‌خولقێنێت. بڕواننه مه‌سنه‌وی ”باز و که‌و”.. له قاڵبی غه‌زه‌لدا که وه‌کو باوه هه‌ر دێڕه‌شیعرێک باسی بابه‌تێک ده‌کات. هێدی وێڕای ڕه‌چاوکردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه پێکهاته‌یه‌کی ئه‌ستوونیی به واتای غه‌زه‌له‌که‌ی ده‌دات و له وه‌سفی سروشته‌وه ده‌چیته سه‌ر ده‌سبازی له‌گه‌ڵ یار و له جه‌زبه‌ی ئه‌و دهسبازییهدا به ئه‌وجی غه‌زل واته خۆشه‌ویستیی نیشتمان ده‌گات. ئه‌م خه‌سڵه‌ته له شیعری مامۆستا هێمنیشدا هه‌یه.
به‌کورتی کاروانی خه‌یاڵ به ڕاوێژی خۆی نوێگه‌ری له هه‌موو قاڵبه شیعرییه‌کاندا کردووه. دیوانێکی گه‌وره‌ی کلاسیکه، تاهه‌تایه له کتێبخانه‌ی کوردی‌دا له دووره‌وه له‌چاو ده‌دات.
ڕاوێژ: کاریگەریی کۆماری کوردستان و کەسایەتیی پێشەوا لەسەر شیعرەکانی مام هێدی هەبووە بەڕای ئێوە یان نا؟
ئەحمەدی: بێگومان کاریگه‌ریی هه‌بووه. من بیستوومه که پێشه‌وا ئاوه‌ڵناوی ”فیرده‌وسی”ی کوردانی به مامۆستا هێدی به‌خشێوه. دیاره مه‌به‌ستی پێشه‌وا له توانای داستان (حه‌ماسه)نووسینی مامۆستا هێدی بووه، که شیعری داستانیی به‌رگری نووسیووه. مامۆستا هێدیش ئیلهامی له گوتاره نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی کۆمار وه‌رگرتووه. دواتریش که ڕه‌گه‌ڵ شۆڕشی باشووری کوردستان ده‌که‌وێت، کاریگه‌ریی به‌شداریی بارزانییه‌کانی له کۆماری کوردستاندا له‌سه‌ر بووه. ئه‌و گوتاره فکرییه‌ی له قاڵبی ئه‌ده‌بی به‌رگریدا له شیعری مامۆستا هێدیدا هه‌یه، ڕه‌گه‌که‌ی له گوتاره سه‌ربه‌خۆییخوازانه و نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی کۆماری کوردستاندایه. داهێنانی شیعریی مامۆستا هێدی له ڕیبازی ئه‌ده‌بیی موکریاندایه، ڕاسته ئه‌و ڕێبازه پێش کۆمار وه‌ڕێ که‌وتبوو، به‌ڵام له کۆمار‌دا بوو که به لووتکه‌ی خۆی گه‌یشت، بۆیه جودا له لایه‌نی فکری، له ڕه‌هه‌ندیی جوانیناسیی ئه‌ده‌بیشه‌وه، مامۆستا هێدی په‌روه‌رده‌ی کۆماری کوردستانه.
ڕاوێژ: ئێوە لە لاپەڕەی فەیسبووکیی خۆتاندا، مامۆستا هێدیتان بە پێشمه‌رگه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی ناو بردووە، دەکرێ ئەوە زیاتر ڕوون بکەنەوە؟
ئەحمەدی: له‌پێش هه‌موو شتێکدا ئه‌وه هه‌ستێکی تایبه‌ت به خۆمه له کاتی بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی مامۆستا هێدیدا. مامۆستا هێدیش وه‌کو هه‌موو مرۆڤێکی ده‌روه‌ستی کورد که هه‌ستی به بنده‌ستیی گه‌له‌که‌ی کردووه، ده‌ستی له ژیانی ئاسایی خۆی هه‌ڵگرتووه و به‌و جۆره‌ی که خۆی به باشی زانیوه چه‌کی به‌رگری له نیشتمانه‌که‌ی له شان کردووه. بێجگه له‌مه‌ش له‌م دواییانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی لانیکه‌م خۆی له گه‌نده‌ڵییه‌کانی حکوومەتی کورد بێبه‌ری بکات، ده‌یگوت من پێشمه‌رگه‌ی کوردستانم، دیاره نه‌یده‌گوت پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نێکی تایبه‌ت نیم، به‌ڵام ده‌یگوت پێشمه‌رگه‌ی کوردستانم…
بۆیه منیش ده‌مزانی مامۆستا ئه‌و ئاوه‌ڵناوی له هه‌موو ناوێک پێ خۆشتر و گه‌وره‌تره و هه‌ر به‌ڕاستی ئاوه‌ڵناوی پێشمه‌رگایه‌تی شانازییه‌کی گه‌وره‌یه. له وڵاتانی وه‌کو فه‌ڕه‌نسا خه‌ڵاتی ”شیڤالییهی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر” هه‌یه، من ئاره‌زوو ده‌که‌م له کوردستانیش خه‌ڵاتێک به ناوی ”خه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر” هه‌بێ و خۆزگە بەو کەسه‌ی کە ئەو خەڵاتەی پێ ببڕێت.
ڕاوێژ: یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی تری شیعری هێدی، ڕەوانیە، شیعری پڕواتا بەڵام بە زمانێکی بێ گرێ و گۆڵ، بە گشتی بەڕێزت زمانی شێعر و پەخشانەکانی مامۆستا هێدی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ئەحمەدی: ڕه‌وانبێژیی یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ڕێبازی ئه‌ده‌بیی موکریانه. ئه‌م ڕێبازه زمان به چه‌شنێک له شیعردا به‌کار دێنێت که به‌ڕواڵه‌ت له حاڵه‌تی ئاسایی قسه‌کردن ده‌چێت، ته‌نانه‌ت ته‌رتیبی ڕێزمانیی زمانیش ناشوێنێت، که وه‌کو نیشانه‌ی ڕیبازی، مه‌سه‌له‌ن له ڕیبازه‌که‌ی نالی‌دا، وشه‌کانی پێکهێنه‌ری ڕسته جێ بکه‌ر و کار و ئاوه‌ڵناو و جێناو و ئه‌وانه ده‌گۆڕێت، که‌چی له ڕیبازی موکریان‌دا ڕسته ڕێک وه‌کو له زمانی ئاسایی‌دا له‌کار دێت، هه‌رئاوا دێته‌وه نێو شیعریش و حاڵه‌تێکی وای پێ ده‌دات که خوێنه‌ر سه‌ری ده‌سووڕمێت له ساده‌یی ڕسته‌که و قووڵیی خه‌یاڵه شاعیرانه‌که‌ی..
ڕیبازی موکریان زمانی ئه‌ده‌بی هێنایه‌وه نێو خه‌ڵک، له زمانه‌که فاخیرهکهی دیوه‌خان و مه‌جلیسی ده‌ره‌به‌گان و که‌سانی خۆبهعالمزانی ڕزگار کرد.
بڕوانە:
چه‌ند له دڵ پاڕامه‌وه هێنده به‌گژ مندا نه‌یات…
ئه‌مه ڕسته‌یه‌کی شیعریی مامۆستا هێدییه، به‌ڕواڵه‌ت زۆر ساده‌یه به‌ڵام له‌کارهێنانی ”پاڕانه‌وه له دڵ” و ”دڵ به‌گژداهاتن” دوو ته‌عبیری خه‌یاڵیی زۆر ناسکن.
دڵ له حه‌سره‌ت جووته به‌ی ده‌گری و ده‌ستم ناکه‌وێ
چبکه‌م ئاخر من له‌ده‌ست ئه‌و گڕنه منداڵانه‌یه…
له‌و دێڕه‌شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌دا ڕسته‌که زۆر به‌ئاسانی و به‌بێ تێکدانی باری ڕێزمانییه‌که‌ی نووسراوه، که‌چی خه‌یاڵێکی قووڵی شاعیرانه و وێنایه‌کی جوانی تێدایه.
ڕاوێژ: مامۆستا هێدی جیا لە شاعیر بوون لە چ بوارێکی تریشدا کاری کردووە؟
ئەحمەدی: مامۆستا هێدی جودا له شیعر، بیروه‌رییه‌کانی خۆیشی به په‌خشان نووسیوه‌ته‌وه. بێجگه له‌وه کتێبی کورد و کوردستانی واسیلی نیکیتینی کردووه به کوردی… واته مامۆستا هێدی له بواری په‌خشانیشدا ده‌قی هه‌یه. جودا له‌وه‌ی که له ژیان و ئه‌رکی ئاساییشیدا وه‌کو مرۆڤێکی کورد پێشمه‌رگه بووه. ئه‌وه‌ی من تێبینیم کردووه و بێگومان بۆچوونێکی ته‌واو که‌سییه، مامۆستا له نووسینی شیعردا وه‌ستایانه‌تر له په‌خشان کاری کردووه، یانی ئه‌و رهوانییهی له نووسینی شیعره‌کانیدا هه‌یه، له په‌خشانه‌کانیدا نییه، هه‌رچه‌ند ئه‌وانیش پێگه‌ی خۆیان هه‌یه. ئاخر ئه‌م به‌روارده له ڕووی کاری مامۆستا هێمنه‌وه ده‌که‌م… که ده‌بینی په‌خشانی ”له کوێوه بۆ کوێ” له شیعره‌کانی ڕهوانبێژانهتره.
په‌خشانه‌کانی مامۆستا هێدیش پێگه‌ی تایبه‌تیی له دواڕۆژی خوێندنه‌وه و ڕێبازناسیی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا ده‌بێت.
ڕاوێژ: وەک پێشتر باسمان کرد، ناسک خەیاڵی یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی مامۆستا هێدی، بەڵام مامۆستا هێدی، مام هێمنی پێ لە خۆی ناسک خەیاڵتر بوو، پرسیار ئەوەیە: ئایا لە ناسک خەیاڵیدا و لەو تایبەتمەندییەدا کە ئەوین و کوردایەتی لە شیعردا تێکەڵ دەبنەوە، مامۆستا هێدی، شوێن پێی مام هێمنی گرتووە و ڕێچکەی ئەوی گرتۆتە بەر یان خود شێوازی تایبەتیی خۆیەتی؟
ئەحمەدی: من خۆشم له مامۆستا هێدیم بیستووه که هێمن سوارچاکێکی بێڕکهبهره. تێبینییه‌که‌تان ڕاسته و خۆێشی زۆر باسی ئه‌وه‌ی کردووه که کاریگه‌ریی مامۆستا هێمنی به‌سه‌ره‌وه‌یه. ڕیبازه‌که‌یان یه‌ك ڕێبازه، تایبه‌تمه‌ندییه ڕه‌وانبێژی و ڕوونبێژی و جوانکارییه‌کانی ئه‌و ڕێبازه یه‌ک شتن، به‌ڵام ئه‌و شاعیرانه‌ی که توانیویانه له‌و ڕێبازه‌دا پێگه‌ی خۆیان دیاری بکه‌ن، ئه‌وانه‌ن که توانیویانه ڕاوێژی تایبه‌ت به خۆیان له‌کار بێنن. مامۆستا هێدی له ناسکیی خه‌یاڵیدا له مامۆستا هێمن زۆر نیزیکه، به‌ڵام له به‌کارهێنانی زماندا ڕاوێژه‌که‌ی دیاره و له ڕاوێژی مامۆستا هێمن جودا ده‌بێته‌وه.
مامۆستا هێمن زیاتر ڕاوێژێکی مه‌یله‌و ڕێبه‌ریکردن و ڕۆشنگه‌ریی هه‌یه، ته‌نات له‌گه‌ڵ یاریش، به‌ڵام هێدی پتر به لای ڕاوێژێکی ساده‌ی دڵداریدا، له‌گه‌ڵ یار و نیشتمان دا ده‌شکێته‌وه. باسکردن له‌م باته‌که زۆر هه‌ستیاره، ئیزنم بده‌ن لێره‌دا له‌وه زیاتری له‌سه‌ر نه‌ڕۆم، هیوادارم له کاتێکی تایبه‌تدا به تێروته‌سه‌لی و به‌پێی به‌ڵگه‌ی ده‌قه‌کانیان باسی ئه‌م بابه‌ته بکه‌م.
ڕاوێژ: مامۆستا هێدی جیا لە شاعیر بوون، وەرگێڕیش بوو، لێزانی ولێهاتوویی مامۆستا هێدی لە وەرگێڕاندا چۆن پێناسە دەکەن و هەڵیدەسەنگێنن؟
ئەحمەدی: ڕاستییه‌که‌ی به‌رهه‌می وه‌رگێڕانی مامۆستا هێدی زۆر نییه، بەڵام له کورد و کوردستانه‌که‌ی واسیلی نیکیتیندا هه‌ست به توانایی مامۆستا له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌قه‌که به زمانی کوردی ده‌کرێت. خۆی له ماناکردنه‌وه‌ی وشه به وشه نه‌داوه، که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ته‌رجه‌مه‌ی ئێستا وایه و سه‌رله‌به‌ر هه‌ڵه‌شه. ئه‌و بابه‌ته‌که‌ی به زمانی کوردی نووسیوه‌ته‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به تێکدانی زمانه‌که‌ی بکه‌یت. به‌ڵام وه‌کو پێشتریش باسم کرد، من له‌باری ڕه‌وانبێژییه‌وه زیاتر چێژ له شیعره‌کانی مامۆستا هێدی وه‌رده‌گرم تا له په‌خشانه‌کانی.
ڕاوێژ: دەمهەوێ بچمـە سەر باسی ناشتن و بە خاک ئەسپاردنی مام هێدی. پێتان وانیە بەو جۆرەی کە شیاوی ئەو کەڵەشاعیرە کوردە بوو، بەخاک نەسپاردرا و ڕێوڕەسمەکەی لاواز نەبوو؟
ئەحمەدی: ڕاستییه‌که‌ی له باشووری کوردستان حیزبایه‌تی مه‌زاجی کورده‌واری تێکداوه. هه‌رچه‌ند له ناشتنی مامۆستادا ئه‌ندامانی پله باڵای پارتی دیموکرات به‌شدار بوون، بەڵام نووسه‌ران و قهڵهمڕانانی ناوداری باشووری کوردستان دیار نه‌بوون. من لێره بووم که ته‌رمی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س له ئه‌ورووپاوه هاته‌وه، به‌په‌له چووم بۆ فڕۆکه‌خانه، که‌سی لێ نه‌بوو، یه‌ک دوو نووسه‌ر له‌وێ بوون و هیچی دیکه… ئه‌وه حاڵه‌تێکی ناخۆشه..
ئێمه ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ین که سه‌رده‌مانێک ئه‌و شاعیرانه ناچار بوونه ڕه‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه‌کان بکه‌ون، به‌ڵام کاری ئه‌وان کاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بووه، ئه‌وه نییه هێدی ڕه‌خنه له حکوومه‌تی حیزبه‌که‌ی ده‌گرێت، ئه‌وه نییه شێرکۆ بێکه‌س له دوایین ساڵەکانی ژیانیدا ئێواره شیعری ژێرهزهمینی به‌ڕێوه ده‌برد. ده‌قی ئه‌وانه شایانی ئه‌وه نییه، ڕه‌وتاری حیزبایه‌تییان له‌گه‌ڵ بکرێت، به‌داخه‌وه که‌م بوون ئه‌وانه‌ی له مه‌ڕاسیمی ئه‌سپه‌رده‌کردنی مامۆستا هێدیدا ده‌بوو هه‌بن.
ڕاوێژ: بابەتێکی تر شوێنی بەخاک ئەسپاردنێتی، من خۆم شایەتی دەدەم کە وەک وەسیەتێکی زارەکی داوای دەکرد لە مهاباد و لە لای هێمن و هەژاری هاوڕێی بەخاکی نیشتمانی بسپێرن، بەڵام لە گۆڕستانێکی گشتی و ئاسایی بە خاکیان ئەسپارد، ئەو جۆرێک بێ ڕێزی یان گوێ نەدان بەو شاعیرە نەتەوەییە نەبوو؟
ئەحمەدی: راسته، به شیعریش داوا له موکریان ده‌کات که لێی گه‌ڕێن بێته‌وه ”من خراپ بووم ئێوه چاک بن لێم گه‌ڕین با بێمه‌وه”.
به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ڕژیمی ئێران به‌و شێوەی کە پێویستە و شیاوی مامۆستایه ئیزنی نه‌ده‌دا بیبه‌نه‌وه. من تاکو ڕاده‌یه‌ک ئاگام له هه‌وڵی بنەماڵەکەی مامۆستا هه‌بوو، بۆیه بنەماڵەکەی به پێویستیان زانی جارێ به ئه‌مانه‌ت له تابووت‌دا له پیرمامی هه‌ولێر بینێژن. ئه‌و شوێنه‌ی لێی نێژرا، گۆڕستانی گشتی نییه ، هه‌ر ئارامگه‌ی مامۆستا هێدی و گیانشاد فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی لێیه.
ڕاوێژ: هەندێ ماڵپەڕ باسیان لەوە کردووە کە گوایە مامۆستا هێدی بە شێوەی کاتی لە پیرمام نێژراوە، ئەوە چ واتایەکی هەیە؟ ئایا گۆڕەکەی ڕاگواسترێ وەک ئێوە ئاگادار بن؟
ئەحمەدی: نه‌خێر، به‌و مانایه‌یه که مامۆستا له تابووت‌دا نێژراوه، یانی ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر ڕۆژێک خانه‌واده‌که‌ی یان خه‌ڵکی موکریان پێیان خۆش بوو، له که‌شێکی شیاودا بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ موکریان، ئه‌وه ئیمکانی ئه‌و کاره هه‌یه. ئه‌وه کارێکی ناباویش نییه. پێشتر بارزانی نه‌مر له‌ودیو نێژرابوو، ئێستا گه‌ڕاوه‌ته بارزان. یانی ته‌رمی مامۆستا له‌نێو تابووتدایه و ده‌گرێ له کاتی خۆیدا ڕاگوێزرێت.
ڕاوێژ: دەچینەوە سەر باسی شیعرەکانی مام هێدی، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی مامۆستا هێدی ڕەوانوێژییە، بە پێچەوانەی زۆر شاعیر کە وشەکانیان ڕەقن، مام هێدی وشەی نەرم و خۆماڵی بەڵام پڕواتا و جاری وایە چەند واتا بەکار دەهێنێ، “خۆزگە دەنکی شانە بام و شا نەبام” کە ئەگەر هەڵەم نەکردبێ جیناسی تەواویشە، لەمەڕ ڕەوانبێژیی مام هێدی یەوە، قسەتان چیە؟
ئەحمەدی: ڕاسته. ڕه‌وانبێژی یه‌کێک له گرینگ‌ترین هونه‌ره‌کانی شیعره و له هونه‌ری شیعره‌که‌ی ئه‌ره‌ستۆوه باسی لێوه کراوه.
جیناس یان ڕه‌گه‌زدۆزی یه‌کێک له هونه‌ره‌کانی ڕه‌وانبێژییه و له شیعری مامۆستا هێدیدا یه‌کجار وه‌ستایانه له‌کار هێنراوه، مامۆستا هێدی یه‌کجار زۆر سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر باری مۆسیقایی و به‌ڕه‌وانی بێژهکرانی وشه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر، ته‌نانه‌ت سه‌رنجی داوه به پاتکردنه‌وه‌ی پیت له وشه‌کانیدا بۆ ئه‌وه‌ی مۆسیقایه‌کی ده‌روونی بێجگه له وه‌زنه‌که عهرووزهکهی به شیعره‌که‌ی بدات:
تا گوارە لە گوێت دێتە لەرین، دێتەوە بیرم
هەر لاوێ کە لەم خاكە لە سێدارە دراوە…
ڕه‌وانبێژی له شیعردا سێ به‌شه:
ڕوونبێژی (به‌یان)، واتاناسی (مه‌عانی)، جوانکاری (به‌دیع)…
له شیعری مامۆستا هێدیدا هه‌رسێ به‌شه‌که‌ی ڕه‌وانبێژی هه‌یه. له ده‌ربڕین و به‌یاندا زۆر ساده و ڕه‌وانه و به‌ڕواڵه‌ت له زمانی ئاسایی جودا ناکرێته‌وه، له واتاناسیدا زۆر ورده، سه‌یری ئه‌و نمونه‌یه خۆتان بکه‌ن، ”شا نه‌بام” و ”شانه بام”، واتایه‌کی چه‌ند قووڵ له ده‌ربڕینێکی چه‌ن ناسکدا ده‌دا به‌ده‌سته‌وه…
له جوانکاری و داهێنانیشدا شیعری مامۆستا پڕه له وێنا و وێنه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی که له شیعری شاعیرانی دیکه‌دا نییه.
ڕاوێژ: وێڕای سپاس بۆ بەشداریتان و ڕێزگرتن لە ماندووبوونتان لەم دوو شەوەدا و پێشکەشکردنی ئەو باسە بەپێزە، ئەگەر خاڵێک هەیە کە ئێمە نەمانهەنگاوتووە و پێویستە بە ئاماژە پێکردن، تکایە بفەرمووة؟
ئەحمەدی: زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ش. ده‌ستتان خۆش بێت. زۆر لایه‌نی گرینگ و پێوستی باسه‌که‌تان هێنایه به‌رباس و منتان منه‌تبار کرد که له‌م کۆڕه گه‌وره و بهپێزهتاندا مۆڵه‌تی قسه‌کردنتان پێ دام. هیوادارم کاتهکهتانم به‌خه‌سار نه‌دابێ و ئاره‌زووی سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازم.