یادی گیان بەختکردوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان له ڕۆژههلاتی کانهدا له شاری سانت کاترین به بهشداریی ڕهوهندی کوردی و کۆمیتهی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئیران و کۆمیتهی کومهڵهی زهحمتکیشانی کوردستان ئیران بەرز ڕاگیرا.
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەو کۆڕە ڕێزلێنانە، سەرەتا بە ناردنی فاتێحا ناردن و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە یادی گیان بەختکردووان و قوربانیانی کارەساتی بووملەرزەی شەوی ٢١ی خەزەڵوەری1396ی هەتاویی کرماشان بەرز ڕاگیرا.
دواتر پهیامێک لەلایەن نۆێنهرایهتیی حدکا له ڕۆژههلاتی کانادا له لایهن دکتۆر ڕۆژان ئاشتاب. چالاکی سیاسیی ناسراوی کوردی ڕۆژهەڵات پێشکهش کرا ،
له درئژهی رێورهسمهکهدا پهیامی کۆمهڵه که لایهن کاک دڵشاد، پێشکهش کرا.
لهم کورهدا هەروەها چەندین پهیامی سهرخۆشی بۆ خەڵکی سەرپێڵ زەهاو و سەلاس و قەسری شیرین و هەموو بوومەلەرزە لێدراوانی پارێزگای کرماشان خویندرایەوە.
لە درێژەدا، چالاکی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵات، دکتۆر ڕۆژان ئاشتاب، لێدوانێکی بۆ بەشداربووان دا و گوتی: “تا ئێستا بەپێی زانیاریەکانم زیاتر لە ٣ هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ١١ هەزار کەس بریندار بوون. لە حاڵێکدا ڕژیم لەمبارەوە ئاماری ناڕاست دەدا و دەڵێ تەنیا ٤٥٠ کەس گیانیان لە دەست داوە کە تەنیا لە سێ گوندی کویک، ١٨٥ کەس گیانیان لە دەست داوە، زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش بە هۆی داڕمانی ئەو بینایانە کە ئی پرۆژەی مێهر بوون، گیانیان لە دەست داوە.”
دوکتور ڕۆژان ئاشتاب، لە درێژەی لێدوانەکەی خۆیدا گوتی: “بەداخەوە هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی ئەبووبەکر مەعرووفی، لە کاتی گەیاندنی یارمەتی بە هاوخوێنەکانی لە کرماشان، گیانی لە دەست دا کە ئێستا بە شەهیدی کوردستان ناسراوە.:
لەمەڕ ڕێگری و کۆسپ سازکردنەکانی کۆماری ئیسلامی لەمبارەوە، دوکتور ڕۆژان گوتی: “کۆماری ئسیلامی، لەمبارەوە ئاماری درووست ناداتە دەر و ڕێگری لە چوونی ڕێکخراوە جیهانیە خێرخوازیەکان و هەواڵنێران بۆ پارێزگای کرماشان دەکات، تهنیا هاوولاتیانی کوردستان به پهانتایی پاریزگاکانی ورمی، سنه، ئیلام ،کرماشاه و لوڕستان خۆبهخشانه یارمهتی خهلکی لیقهوماوی بوومهلهرزه لێدراوهکانیان داوه”