Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ھێرشێکی رژێمی ئه‌سه‌د له‌ حه‌ڵه‌ب٤٥ کوژراوی لێکەوتەوە

ھێرشێکی رژێمی ئه‌سه‌د له‌ حه‌ڵه‌ب٤٥ کوژراوی لێکەوتەوە

0
1253

لە ئاکامی ھێرشی ھێزەکانی رژێمی ئەسەد بۆسەر ناوچەی جب ئەلقوبە خۆرھەڵاتی شاری حەلەب باکووری سووریه‌، ٤٥ کەس کوژران کە ژن و منداڵیشیان لەنێودایە.

بەھۆی ھێرشەکانی ئەم دواییەی رژێمی ئەسەد بۆسەر ناوچەکانی خۆرھەڵاتی شاری حەلەب لە ١٥ی مانگی پێشۆوه‌ تا ئێستا، ٧٣٩ کەس  کوژراون، دوو ھەزار و ٥٠٠ کەسیش برینداربوون.

پارێزگای حەلەب دوای دیمەشق دووەم گەورەترین پارێزگای سووریه‌یە. ناوەندی شارەکە ٤٠ کیلۆمەتر لە تورکیه‌وه‌ دوورە. خۆرئاوای شارەکە بەدەست رژێم و خۆرھەڵاتی شارەکەش لەژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆندایە. بەپێی زانیاریی و ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی حەلەب، خۆرھەڵاتی حەلەب کە ٣٠٠ ھەزار کەسی لێ دەژی و لەژێر گەمارۆی ھێزەکانی رژێمدایە، ماوەی ٩٦ رۆژە ھاووڵاتییان بێبەشن لە سەرەتاییترین پێداویستییە مرۆییەکان.

لەماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی خۆرھەڵاتی شاری حەلەب بەھۆی بۆردومانەکانەوە وێران بوون و خزمەتگوزاریی تەندروستییان تێدا پێشکەش ناکرێت. تەنھا ٣ نانەوانخانە لە شارەکە بوونیان ھەیە و ھەموو خوێندنگەکانی شارەکە داخراون.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، جۆن كێربی رووداوه‌کانی حه‌له‌بی مه‌حكووم کرد و رایگه‌یاند: ”هێشتا هاوکاریی مرۆیی نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ناوچه‌که‌”.

جۆن كێربی له‌کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌کانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆسه‌ر خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب له‌ باکووری سووریه‌، قسه‌ی کرد.

 كێربی ئاشکرای کرد به‌دڵته‌نگییه‌وه‌ چاودێریی رووداوه‌کانی شاره‌که‌ ده‌که‌ن و رایگه‌یاند: ”هێشتا هاوکاریی مرۆیی نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ناوچه‌که‌. هێشتا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌هاووڵاتییان له‌ مانه‌وه‌ یان جێهێشتنی ناوچه‌که‌ ده‌ترسن”.

گوتیشی: ”له‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ شتێکیان به‌سه‌ر بێت ناتوانن ناوچه‌که‌ جێبهێڵن و له‌ترسی ئه‌وه‌ش که‌ ماڵه‌کانیان له‌ژێر بۆردوماندایه‌ دیسان هه‌ر له‌جێهێشتنی ناوچه‌که‌ ده‌ترسن”.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جه‌ختیکرده‌وه‌ له‌کۆبوونه‌وه‌کانی ژنێڤدا هیچ به‌ره‌وپیشچوونێک نه‌هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، جۆن  كێری و هاوتا رووسییه‌که‌ی، سێرگێی لاڤرۆڤ دوایین جار رۆژی سێشه‌ممه‌ پێکه‌وه‌ به‌ته‌له‌فۆن قسه‌یان کردووه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئۆپیک گەیشتە ڕێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت
بابەتی دواترتەقینەوەی تانکێرێکی هەڵگری گازی ئێراق لە سەوڵاوا ٣ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان