Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گەڵاڵەی بە فەرمی ناسینی “حەشدی شەعبی” دووبەرەکی لێکەوتۆتەوە

گەڵاڵەی بە فەرمی ناسینی “حەشدی شەعبی” دووبەرەکی لێکەوتۆتەوە

0
1480

بە فەرمی ناسینی حەشدی شەعبی بە زۆرینەی ٢٠٨ دەنگ کە دەگوترێ لەلایەن “یەکگرتوویی نەتەوەیی” کە گەورەترین یەکگرتوویی شیعەکانی ئێراقە و هەروەها نوێنەرانی کوردی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکیەتییەوە دەنگی پێدراوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ئێراق بەرەو دووبەرەکییەکی زۆرتر دەبات و کاریگەری لەسەر شەڕی موسڵ ـیش هەبووە.

ڕۆژی کورد: گەڵاڵەی بەفەرمی ناسینی حەشدی شەعبی وەک هێزێکی خەڵکی و پەیوەست کرانی بە هێزە سەربازییەکانی ئێراق کە ڕاستەوخۆ لە ژێر چاوەدێری و سەرپەرشتیی حەیدەر ئەلعەبادی دایە، دووبەرەکیی نێوان سوننە و شیعەکانی ئێراقی لێکەوتۆتەوە.

ئەو دووبەرەکییە هەر لە کاتی خرانە دەنگ و پەسەندکرانی ئەو گەڵاڵەوە تا ئێستا دووبەرەکی لە نێوان دوو لایەنی پارلمانتارە سوننەکان و شیعەکان لە ئارا دایە، لە کاتی خرانە دەنگی ئەو گەڵاڵەیەدا، سوننەکان هۆڵی پارلمانیان چۆڵ کرد و لە ئێستاشدا کاریگەری لەسەر شەڕی موسڵ داناوە و عەمەلیاتی ئازادکردنی موسڵ، تووشی لاوازی بووە.

سوننەکانی ئێراق و لە ناویاندا ڕەعد دێهلەکی، یەکێک لە نوێنەرە سوننەکانی پارلمانی ئێراق لایان وایە، حەشدی شەعبی شتێکە وەک سپای پاسدارانی ئێران و بەفەرمی ناسینەکەی تەنیا دووبەرەکی و شەڕی ئایینی و عەشیرەیی لێدەکەوێتەوە. ڕوانگەیەک کە چالاکانی کوردی کوردستانی خۆرهەڵاتیش لەگەڵی کۆکن.

 جەلیل ئازادیخواز، چاوەدێر و چالاکی سیاسی لە دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ ناوەندی ڕۆژی کورد لەمبارەوە گوتوویەتی: : “ئامانج ئەوەیە کە لە ئێراقدا هێزێکی ئیدئۆلۆژیکی توندئاژۆ کە سەر بە ئایدیایەکی دیاریکراو کە هەمان شیعەی سەفەویی ئێرانیە، بوونی هەبێ و ئەوەش یەکەم هەنگاوە بۆ بوونی ئەو هێزە بە هێزێکی ڕەسمی و لە داهاتوودا بۆ جێ بە جێ کردنی ئەجنداکانیان بەکاری دەهێنن”.

یەکگرتویی “هێزە نەتەوەییەکان” کە گەورەترین یەکگرتوویی سوننەکانی پارلمانی ئێراق ـە، هەڕەشەی ئەوە دەکات کە لەمبارەوە لە دادگای ئێراقی فیدراڵ سکاڵا تۆمار دەکات و هۆیەکەشی ئەوەیە کە ئەو گەڵاڵەیە بەپێچەوانە و دژ بە یاسایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولاساری لە پێناوی چی؟
بابەتی دواترموختار هۆشمەند: داعش بۆ کردەی تیرۆریستی لە ئێران هیچ گرفتێکی نییە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان