Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گەپجاڕە خۆشەویستەکەی حەلەب لە بۆمباردوومانی ئەو شارەدا کوژرا

گەپجاڕە خۆشەویستەکەی حەلەب لە بۆمباردوومانی ئەو شارەدا کوژرا

0
1257

ڕۆژی کورد: میدیا و هەواڵدەرییەکانی جیهان باس لە کوژرانی “ئەنەس ئەلباشا”، چالاکی مەدەنیی سوو‌ری کە وەک”گەپجاڕ”ـە خۆشەویستە تەمەن ٢٤ ساڵانەکەی ڕۆژهەڵاتی حەلەب ناسرابوو، دەکەن کە لە بۆمبارانێکی هەواییدا کوژراوە.

ئەو گەنجە کە بەرپرسی ناوەندی “دۆخێک بۆ هیوا” بوو، لە ماوەی شەڕدا بە پۆشینی جلی “گەپجاڕەکان” هەوڵی دەدا منداڵانی زیان دیتووی شەڕ لە حەلەب، دڵخۆش بکا و بزەیان بخاتە سەر لێوان و لە دڵەڕاوکێی شەڕیان دوور بخاتەوە.

ئەنەس لەباشا، لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ناوەندێکی ڕاوێژکاری و ماڵی بۆ 365 منداڵ لە 12 قوتابخانە و 4 ناوەندی پشتیوانیی دەروونی-کۆمەڵایەتی، کردبۆوە و یارمەتیی دەروونی و ماڵی پێشکەش بەو منداڵانە دەکرد.

هەرچەند بنەماڵەکەی ئەنەس، دوای دەستبەسەرداگیرانی یەکجارەکیی ڕۆژهەڵاتی حەلەب، هاوینی ڕابردوو ئەو ناوچەیان بەجێهێشت بەڵام ئەنەس بڕیاری دا هەر لە حەلەب بمێنێتەوە.

ئەنەس ماوەی ٢ مانگ بوو زەماوەندی کردبوو، بەڵام ڕۆژێ سێ شەممە ٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە بۆمباردوومانی حەلەب دا کوژرا.

15272131_1271824889554997_2311168029713578876_o

15289302_1271824872888332_7737507443081731512_o

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوورزگار عه‌باسزاده: ‌بەرە دەتوانێ هێز و لایەنەکان لە ژێر چەترێک و بۆ وەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان کۆ بکاتەوە
بابەتی دواترڕووداوی هاتووچۆ لە کرماشان 9 برینداری لێکەوتەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان