Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران گەمیەکی ئێرانیی هەڵگری هێرۆئین لەلایەن میسرەوە دەستی بەسەردا گیرا+ ڤیدیۆ

گەمیەکی ئێرانیی هەڵگری هێرۆئین لەلایەن میسرەوە دەستی بەسەردا گیرا+ ڤیدیۆ

0
1386

ڕۆژی کورد: وەزارەتی بەرگریی میسر، وێڕای بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆییە، هەواڵی دەستبەسەرداگیرانی گەمیەکی ئێرانیی هەڵگری “هێرۆئین”ـی لەلایەن ئەرتەشی ئەو وڵاتەوە ڕاگەیاند.

ئەو گەمیە ئێرانییە لەلایەن هێزی زەریایی ئەرتەشی میسر لە ئاوەکانی زەریای سوور ـدا دەستی بەسەر داگیراوە.

وەزارەتی بەرگریی میسر رایگەیاندووە ئەو گەمیە بەرەو میسر ڕۆیشتووە و ٣١٩ کیسەی هێرۆئین تێدا بووە کە ١٧١ کیلۆگرەم ـە.

جیا لەو رێژەیە لە مادەی هۆشبەری هێرۆئین، ٨ تەلەفوون بە مارکی جیاجیا و تەلەفوونێکی سوڕەییاش لە ناو گەمیەکەدا بوون کە دەستیان بەسەردا گیراوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی میسر، ئەو گەمیە دەستی بەسەردا گیراوە و سەرجەم ٧ کەسی ناو گەمیەکە و کەلوپەلەکانیان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکرێت.

٤ کەس لەو ٧ کەسە هەڵگری ناسنامەی ئێرانین و ٢ کەسیان ناسنامەی هیندی و ١ کەسیشیان ناسنامەی پاکستانی هەیە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگرووپی موسیقای “شاەخوشین” له‌ هۆڵی نیاوه‌رانی شاری تاران کۆنسێرتی موسیقای مه‌قامی و کوردی به‌ڕێوه‌ ده‌بات
بابەتی دواترقاسم سلێمانی، فەرماندەیی هێزەکانی ئێرانی لە شەڕی حەلەب بە ئەستۆوە بووە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان