گوشاره‌كانی ڕیچارد گرێنێل بۆ سه‌ر فه‌ڕانسه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردن و گه‌مارۆخستنه‌ سه‌ر چالاكییه‌كانی حێزبۆڵا له‌و وڵاته‌

0
963

ڕۆژی كورد :
ریچارد گرێنێل، به‌ڕێوه‌به‌ری كاتی فه‌رمانگه‌ی زانیارییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئامریكا و باڵوێزی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ئاڵمان، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌ی خستووه‌ته‌ ژێر گۆشار بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كوو ئاڵمان گرووپی حێزبۆڵای لۆبنان وه‌كوو گرووپێكی تێرۆریستی بناسێنن و پانتایی چالاكییه‌كانی ئه‌م گرووپه‌ له‌ ولاتی فه‌ڕانسه‌ قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن.

ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فاكس نیووز به‌م دواییانه‌ له‌ ڕاپۆرتێكی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕیچارد گرێنێل، وه‌كوو به‌رپرسی ده‌زگای زانیارییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا له‌ لێدوانه‌كانی خۆی له‌ گه‌ڵ ئه‌مانوئێل بۆن، ڕاوێژكاری سیاسه‌ته‌ بیانییه‌كانی سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه‌ ناوبراوی خستووه‌ته‌ ژێر گوشار بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی گرووپی تێرۆریستی حێزبۆڵای لۆبنان له‌ فه‌ڕانسه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ گرێنێل هه‌روه‌ها به‌ نیازی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌ بۆ پشتیوانیی له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی گرووپی حێزبۆڵا له‌ پانتایی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا بخاته ژێر گوشار. ناوبراو تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌ردانی برۆكسێلی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپاش ناچار به‌ پشتیوانیی له‌م سیاسه‌ته‌ بكات.
ڕاپۆرتی ناوبراو ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ چالاكییه‌كانی باڵویزخانه‌ی ئامریكا له‌ ئاڵمان له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر پێش‌ ئێستا له‌ سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی حیزبۆڵای لۆبنان جێگیر كرابوو له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تاقم و داروده‌سته‌ی ڕیچارد گرێنێل هه‌موو حه‌وتوویه‌ك به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڵاڵه‌داڕشتنی ستراتێژی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ نوێترین زانیارییه‌كان بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر ئاڵمان كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنییان به‌ڕێوه‌ بردووه.
فاكس نیووز به‌ پێی وته‌كانی ڕیچارد گرێنێل باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ناوبراو ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌واو له‌ به‌رپرسیاره‌تی جیاواز و جۆراوجۆر دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان و پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناچار به‌ وه‌رگرتن و قه‌بوولی ئه‌م سیاسه‌ته‌ بكات. گرێنیل به‌ فاكس نیووزی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ وه‌كوو ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی دیپلۆماتیك ده‌زانێت و هیوادارن بتوانن هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ له‌ بروكسێل و له‌ بنكه‌ی ناوه‌ندی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا هه‌ڵبگرن.
ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو گرووپی حێزبۆڵای وه‌كوو گرووپێكی تیرۆریستی ناساند و هه‌موو بنكه‌ و نووسینگه‌كانی له‌ ئاڵمان داخست. ئاڵمان، فه‌ڕانسه‌، تۆتریش و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌ ساڵی ۲۰۱۳ی زایینیدا به‌شی چه‌كداری گرووپی حێزبۆڵایان به‌ فه‌رمیی وه‌كوو ڕێكخراوێكی تێرۆریستی ڕاگه‌یاندبوو به‌ڵام ئه‌م قه‌ده‌غه‌ كردنه‌ تا حه‌وتووی ڕابردوو چالاكییه‌كانی به‌شی سیاسی حێزبۆڵای له‌ وڵاتی ئاڵمان له‌خۆ نه‌گرتبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویوڤال نوح هەراری: ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا تێڕوانینی ئێمە بۆ مەرگ دەگۆڕێت؟
بابەتی دواترهونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد سه‌عید گاباری كۆچی دوایی كرد

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.